چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان تەنیا لە ڕێگەیی دەرزیەوە لە پزیشکی چینیدا

ئەمە یەکێکە لە رێگاکانی چارەسەر لە پزیشکی چینیدا کە بە acpuncture بانگدەکرێت لە زمانی ئینگلیزیدا.

ئەم ڕێگایی چارەسەرە بریتیە لە بەکار‌هێنانی دەرزیکی تەندروست و گەیاندنێتی بە  هەندێ خاڵی دیاریکراو لە پێستدا.ئەم کردارە لە لا یەن کۆمەڵە کەسانێکی مەشقپێکراوە ئەنجامدەدرێ، وە  چارەسەرێکی زۆر سەلامەت و کاریگەرە بۆ ژمارێکی زۆری نەخۆشیەکان. کەسی مەشقپێکراو هەڵدەستێت بە تێپەڕاندنی دەرزیکی زۆر باریک بە ناو پێستدا لە کۆمەڵێ شوێنی دیاریکراو و قوڵدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیاوازەکانی تەندروستی.

ئەمە رێگەیە یارمەتی نەخۆشەکان دەدات لە کەمکردنەوەیی ئازار و چارەسەرکردنی ژمارەیەکی نەخۆشیەکان. هەرچەندە تاوەکو ئێستا شێوازی کارکردنی ناڕوونە، بەڵام هەندێ کەس پێیان وایە بە هاوسەنگکردنی وزە گرنگەکانی جەستە ڕوودەدات، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێکی تر پێیان وایە پەیوەندیی بە دەمارەکانەوە هەیە.

acupuncture ڕەگێکی هەیە لە پزیشکی نەریتی چینیدا(TCM)، وە  لە ئێستادا یەکێکە لە چارەسەرە باوەکان لەجیهاندا.TCM ئەوە ڕووندەکاتەوە کە تەندروستی دەرئەنجامی هاوسەنگیەکە کە پێیدەگوترێت هێزیی هاوسەنگی ژیان  بە QI ناودەبرێت. پاڵپشتیکەرانی ئەم چارەسەرە پێیانوایە کە نەخۆشی لە دەرئەنجامی نا هاوسەنگی ئەم هێزانەوە دروست دەبێت.

بە گوێرەیی TCM, ئەم هێزانە QI بە ڕاڕەوە دەماریەکاندا کە زانیاریی دەگوازنەوە تێدەپەڕن لە جەستەیی مرۆڤدا، وە ئەم تێپەڕبوونی وزانە بە  ۳٦۱ خاڵی acupuncture دەڕۆن لە جەستەدا. بۆیە بە گەیاندنی دەرزیەکان بۆ ناو جەستە لەم خاڵاندا بە شێوەیەکی گونجاو، سەر لەنوێ لێشاوە وزە کان دەگێرێتەوە باریی هاوسەنگی.

لە هەمان کاتیشدا وەکو چارەسەرەکانی دیکەیی بواریی پزیشکی ئەمیش لایەنی باش و خراپی هەیە کە ئەمانەیی خوارەوە لایەنە خراپەکانن:

۱-   ڕوودانی خوێبەربوون و شینبوونەوە لە شوێنی دانانی دەرزیەکە.

۲- دەرزیە پیسەکان دەبنە هۆیی نەخۆشی.

۳-لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا، ڕەنگە دەرزیەکە زیان بە ئەندامەکانی ناوەوە بگەیەنێ.

وە هەروەها ئەم ڕێگایە یارمەتیدەردەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەمانەیی خوارەوە:

۱- ئازاریی بەشی خوارەوەیی پشت

۲-ئازاریی مل

۳-ئازاریی ئەژنۆ

٤-سەرئێشە

٥-سڕبوونی جومگەکان و ئەژنۆ

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…

  • شێرپەنجەی جگەر

    شێرپەنجەی جگەر جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە هەر شوێنێکی جگەردا بدۆزرێتەوە. جگەر ئەندامێکی گەورەیە کە دەکەوێتە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت. یارمەتیت دەدات لە هەرسکردنی خواردنەکانت و لابردنی مادە ژەهراویەکان. شێرپەنجەی جگەر هەندێ جار لە جگەردا سەرهەڵدەدات(جۆری سەرەکیە) یان لە ئەندامێکی تر سەرهەڵبدات(ئەمەیان جۆری دووەمیە) مەترسیداری شێرپەنجەیی جگەر دەوستێت لەسەر ئەوەیی لە کام شوێنی جگەردایە، وە چەنێک…

  • نەخۆشی ئیفلیجی

    ئیفلیجی بریتیە  لەوەیی کاتیک ناتوانی هەندێک یان هەموو بەشەکانی جەستەت بجوڵێنێ.دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بەپێی جۆری هۆکارەکەیی نیشانەکانی ئیفلجی ڕەنگە ئیفلیجیت هەبێت ئەگەر:*ئەگەرنەتوانی بەشێک یان هەموو رووخسارت یان جەستەت بجوڵێنیت*رووخسار یان جەستەت لاواز و نارێک بێت*رووخسارت یان جەستەت هەمیشە سڕبێت و ئازاریی هەبێت یان بخورێت  *جەستە یان روخسارت بە هۆیی گرژبوونی ماسولکەوە توند دەبێت و موچرکەیی…

  • سەکتە(جەڵدە)

    سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات. نیشانەکانی سەکتە نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST: >رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت،…

  • سوودەکانی چرچبوونی پەنجەکان لە ئاودا

    هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بۆچی لە کاتی چوونە ناو ئاوەوە پەنجەکان توشی چرچبوون دەبن بەڵام ئەندامەکانی تری جەستەت وانین؟ ئایا ئەمە هیچ کاریگەریکی لەسەر جەستمان هەیە ؟ ئاماژە بەچی دەکات دەربارەیی تەندروستیمان ؟ لە کاتی مانەوە لە ناو ئاودا بۆ ماوەیەک سەری پەنجەکانی دەست و پەنجەکانی قاچمان هاوشێوەیی قۆخێکی وشک بوویەی لێدێت.کاتێک خۆمان دەشۆین یان…