شێرپەنجەی جگەر

شێرپەنجەی جگەر جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە هەر شوێنێکی جگەردا بدۆزرێتەوە.

جگەر ئەندامێکی گەورەیە کە دەکەوێتە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت.

یارمەتیت دەدات لە هەرسکردنی خواردنەکانت و لابردنی مادە ژەهراویەکان.

شێرپەنجەی جگەر هەندێ جار لە جگەردا سەرهەڵدەدات(جۆری سەرەکیە) یان لە ئەندامێکی تر سەرهەڵبدات(ئەمەیان جۆری دووەمیە)

مەترسیداری شێرپەنجەیی جگەر دەوستێت لەسەر ئەوەیی لە کام شوێنی جگەردایە، وە چەنێک گەورەیە،ئەگەر بڵاوبوبێتەوە، ئەگەر جۆری سەرەکیە یان دووەمی و تەندروستی گشتیت.

نیشانەکانی شێرپەنجەیی جگەر

نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی جگەر

شێرپەنجەی جگەر ڕەنگە هیچ نیشانێکی نەبێت، یان ڕەنگە قورس بێت بۆ دەستنیشانکردن.

نیشانەکان هەمان شێوەن ئەگەر شێرپەنجەی جگەرەکە  لە جگەردا سەرهەڵبدات یان لە ئەندامێکی دیکەی جەستەدا.

نیشانەکان ئەمانەن:

>سپێنایی چاوەکانت دەبێتە زەرد یان پێستت زەرد هەڵدەگرێت،ڕەنگە کەمتر دیاربێت لە سەر پێستی قاوەیی یان ڕەش_هەروەها ڕەنگە پێستت بخورێت،میزەکەت ڕەشتر و پیسایەکەت ڕەنگ پەریوتر دەبێت لە کاتی ئاسایی.

>لەدەستدانی حەزی خواردن یان لەدەستدانی کێشی جەستە

>هەستکردن بە ماندوێتی

>بە گشتی هەسگرێ لە لایی ڕاستی گەدەتت نەکردن بە باشی یان نیشانەکانی وەک پەتا

>گرێ لە لایی ڕاستی گەدەت

نیشانەکانی تر کە کاریگەری دەخاتە سەر هەرسکردنت، وەکو:

>هەستکردن بە ڕشانەوە

بوونی ئازار لە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت یان لە شانی ڕاستدا

>نیشانەکانی هەرس نەکردن،وەکو هەستکردن بە تێربوون بە خێرایی لە کاتی نان خواردن

>زۆر ئاوسانی گەدە

هۆکارەکانی شێرپەنجەی جگەر

کام کەسانە زیاتر مەترسیان لە سەرە

هەموو کەسێک دەکرێ دووچاری شێپەنجەیی سەرەکی ببێت.بەڵام روون نییە هۆکارەکەیی چییە.

زیاتر دەکرێ دووچاریی ببیت ئەگەر:

>تەمەنت سەروو شەست ساڵ بێت_زۆر باوە لە کەسانی تەمەن سەروو هەشتاو پێنج ساڵ

>ڕەگەزی نێربێت

>هەبوونی برایەک،خوشکێک یان دایک و باوکێک کە تووشبوویی شێرپەنجەی جگەرەن

شێرپەنجەیی دووەمی جگەر هۆکارەکەیی خانە شێرپەنجەیەکانە لە شوێنێکی دیکەیی جەستە دەگوازرێتەوە بۆ جگەر

زۆربەیی شێرپەنجەکانی جگەر پەیوەندیی بە شێوازی ژیانکردنەوە هەیە

چۆن مەترسی شێرپەنجەی سەرەکی جگەر کەمبکەینەوە؟

ناتوانیت هەمیشە ڕێگە لە شێرپەنجەی جگەر بگریت.بەڵام ئەنجامدانی گۆڕانکاریی تەندروستی دەتوانێ ئەگەر تووشبوون کەمبکاتەوە.

ئەمانە ئەنجام بدە:

>دابەزاندنی کێ

>پۆشینی جلوبەرگ و دەمامکی پارێزەر ئەگەر لە شوێنی کارەکەت بەرکەوتنت لە گەڵ  مادە کیمیایە زیانبەخشەکان هەیە.

>هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەیی خواردنەوە ئەلکهولیەکان

>وازهێنان لە جگەڕە کێشان

پشکنینەکان و هەنگاوەکانی دواتر بۆ شێرپەنجەی جگەر

پشکنینە سەرەکیەکانی شێرپەنجەی جگەر

پێویستت بە پشکنینەکان و سکانەکان دەبێت بۆ پشکنینی شێرپەنجەی جگەرەت ئەگەر دکتۆرەکەت بتنێرێت بۆ لایی پسپۆرێک

پشکنینەکان ئەمانە لە خۆدەگرێت:

>پشکنینی خوێن

>سکانەکان،وەکو سۆنەر،سی تی سکان یان ئێم ئاڕ ئای سکان

>کۆکردنەوەیی سامپڵێکی بچوکی خانەکانی جگەر، بۆ پشکنین بۆ دیاریکردنی شێرپەنجە

>ئەگەر پێشتر جۆرێکی دیکەیی شێرپەنجەت هەبووبێت و پسپۆرەکە پێی وابێت کە گوازرابێتەوە بۆ جگەرت (جۆری دووەمی) ڕەنگە پێویست بکات سکانی پێت بکەیت

>ئەم پشکنینانە یارمەتیت دەدات لە دۆرینەوەیی کێشەکانی پەنکریاس، زراو یان بۆری زراو

هەنگاوەکانی دواتر

ئەگەر پێتبڵێن شێرپەنجەی جگەرت هەیە، ڕەنگە پێویستت بە پشکنینی زیاتر هەبێت

ئەمانە، شانبەشانی ئەو پشکنینانەی پێشتر ئەنجامت داوە، یارمەتی پسپۆرەکان دەدات بۆ زانینی قەبارەیی شێرپەنجەکە و چەنێک بڵاوبۆتەوە(پێی دەگوترێت قۆناغ)

ڕەنگە پێویستت بە نەشتەرگریکی بچوک بێت بۆ بۆ سەیرکردنی ناوسکت، پێیدەوترێت ناوسک بینین

پسپۆرەکان دەرئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنانەوە بەکاردەهێنن و ڕاوێژت لەگەڵ دەکەن بۆ بریاردان لەسەر پلانی باشترین چارەسەر بۆ تۆ.

چارەسەری شێرپەنجەی جگەر

چارەسەرە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی جگەر

شێرپەنجەی جگەر زۆربەیی جار چارەسەر دەکرێ، بەڵام قورس دەبێت بۆ چارەسەرکردن.

چارەسەرەکان کە وەریدەگریت پشدەبەستێت بەوەیی کە :

>ئەگەر شێرپەنجەکە لە جگەردا دروست بووبێت یان لە شوێنێکی دیکدا،بەڵام چارەسەرەکان بۆ هەردوو جۆرەکە سەرەکی و دووەمی هاوشێوەیە

>قەبارە و جۆری شێرپەنجەی جگەر کە هەتە

>دەکەوێتە کام بەشەوە

>ئەگەر بڵاوبوبێتەوە

>تەندروستی گشتیت

ڕەنگە نەشتەرگەری،چارەسەری کیمیایی، بە کارهێنانی گەرمی بۆ لە ناوبردنی شێرپەنجەکە بە کاربێت،دەرمانی دیاریکراو، وە چارەسەر بە تیشک

نەشتەرگەری

ئەگەر  شێرپەنجەی جگەرەکە زوو دۆزرایەوە، بچوک بوو وە تەشەنەیی نەکردبوو،ڕەنگە بتوانی نەشتەرگەری بکەیت بۆ لابردنی.

نەشتەرگەریکە لابردنی بەشێک یان هەموو جگەرت دەگرێتەوە.ئەگەر هەمووی لابرا پێویستت بە چاندنی جگەر دەبێت بۆ شوێن گرتنەوەی جگەرەکەت بە دانەیکی بەخشراو.

چارەسەرکردن  بە نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەیی جگەر کاتێکی زۆری دەوێ.گروپی پسپۆرەکەت چاودێریت دەکەن هەموو سوود و کاریگەریە لاوەکییەکانی باس دەکرێن.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • نەخۆشی ئیفلیجی

    ئیفلیجی بریتیە  لەوەیی کاتیک ناتوانی هەندێک یان هەموو بەشەکانی جەستەت بجوڵێنێ.دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بەپێی جۆری هۆکارەکەیی نیشانەکانی ئیفلجی ڕەنگە ئیفلیجیت هەبێت ئەگەر:*ئەگەرنەتوانی بەشێک یان هەموو رووخسارت یان جەستەت بجوڵێنیت*رووخسار یان جەستەت لاواز و نارێک بێت*رووخسارت یان جەستەت هەمیشە سڕبێت و ئازاریی هەبێت یان بخورێت  *جەستە یان روخسارت بە هۆیی گرژبوونی ماسولکەوە توند دەبێت و موچرکەیی…

  • هەنگاوێکی نوێ بۆ سنوردارکردنی لە باربردنی کۆرپەلە لە ئەمریکا

    هەوڵەکان بۆ سنوردارکردنی لە باربردنی کۆرپەلە لە جیهاندا دەدرێن، ئەمریکاش بێبەش نەبوو لەمە، یەکەم هەنگاویی بۆ کەمکردنەوەیی نا لە ساڵی ۲۰۲۲ دا. لە  ئەمساڵدا، یەکێک لە پرسە سیاسی و ڕەووشتیەکان کە مشتومڕ و کێشەیی لە سەربووە لە باربردنی کۆرپەلەیە، لە باربردنی کۆرپەلە لە ۲٤ وڵاتدا کارێکی نایاسایە، ئافرەتان لە هیچ بارودۆخێکدا مافی لە ناوبردنی سکەکەیان…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • خوێن مەین

    مەینی خوێن دەکرێ مەترسیداربێت و پێویست بکات بە خێرایی چارەسەر بکرێت.پێویستە بە چالاکی و تەندروستی بمێنیتەوە بۆ رێگریکردن لێی. پشکنین بکە ئەگەر مەترسی مەینی خوێنت لەسەرە مەینی خوێن زۆر دەگمەنە لە کەسانی تەندروست و هەرزەکاردا ئەگەریی توشبونت زۆرە ئەگەر: >مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیکی زۆر ئەگەر نەتوانی خۆت وەربگێریت بە تایبەتی دوایی نەشتەرگەری >جگەرەکێشان >کێش…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…

  • سەکتە(جەڵدە)

    سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات. نیشانەکانی سەکتە نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST: >رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت،…