نەخۆشی شەکرە

نەخۆشی شەکرە
نەخۆشی شەکرە نەخۆشیەکە کە ئەبێتە هۆیی ئاستی شەکر لە جەستەیی کەسێکدا بەرزبێتەوە
:دوو جۆری نەخۆشی شەکرەمان هەیە
٭نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک؛نەخۆشیەکی درێژخایەنە کە تیایدا سیستەمی بەرگری لەش هەڵدەستێ بە هێرشکردن و تێکشکاندنی ئەو خانانەیی کە ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنن.
٭نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو؛تیایدا لەش ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم ناهێنێ،یان خانەکانی لەش بە شێوەیکی باش کارلێک لەگەڵ ئەنسۆلین ناکەن.
نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زۆر باوترە لە جۆری یەکەم. لە بەریتانیا، زیاتر لە سەدا نەوەیی کەسانی پێگەیشتوو بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەمە.
بەرزبوونەوەیی شەکر لە خوێندا لە ماوەیی دووگیانیدا ناسراوە بە شەکرەیی سکپڕبوون(gestational diabetes).
بەگشتی دوایی منداڵ بوون نامێنێ.
بەرزبوونەوەیی گلوکوز لە خوێندا  هەمیشە نەخۆشی شەکرە نییە

زۆربەیی مرۆڤەکان ئاستی شەکریی خوێنیان لە سەروو ئاستی  ئاساییەوە،بەڵام  لە ئاستێکی بەرزدا نییە تاوەکو بە نەخۆشی شەکرە ناوببرێ..
وە ئەمەش ناودەبرێ بە (non_diabetic hyperglycaemia)
ئەو کەسانەیی تووشبوویی ئەم حالەتەن مەترسیکی گەورەیان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، بەڵام مەترسیەکە دەکرێ کەمبکرێتەوە بەگۆڕینی شێوازەکانی ژیانکردن.

ئەگەر تۆ ئەم ئەم حالەتەت هەیە، لەوانەیە بتوانی بەژداریی NHS Diabetes Prevention Programme (NHS DPP) بکەیی.
ئەم پرۆگرامە یارمەتی کەسەکان دەدات گۆڕانکاریکی بەردەوام بکەن لە شێوازی ژیان کردنیانو  وە پشانیان دەدەن چۆن ڕێگریی لە شەکرەیی جۆری دوو بکەن.

کەسانی تووشبوو بە non_diabetic hyperglycaemia پێشنیاریان بۆ دەکرێ بۆ پشکنینی  خوێن هەموو ساڵێ بۆ چاودێریکردنی ئاستی شەکریی خوێن.
زۆر گرنگە بۆ نەخۆشی شەکرە زوو دیاریی بکرێ چونکە دەکرێ خراپتربێت ئەگەر پشتگوێبخرێ  و دەتوانێ ببێتە هۆیی کێشەیکی تەندروستی بۆ ماوە درێژ.

چی کاتێ باشە سەردانی پزیشکی گشتی بکەیت

سەردانی پزیشکەکەت بکەیت لە زووترین کاتدا  ئەگەر ئەگەر تێبینی ئەم نیشانانەیی شەکرەت کرد، کەئەمانەیی خوارەوەن:
٭هەستکردنی بە تینوێتی
٭میزکردنی بەردەوام، بە تایبەت لە شەواندا
٭هەستکردن بە ماندوێتی
٭لەدەستدانی کێش وگەورەیی ماسولک
٭خورانی ناوچەیی دەوروبەریی ئەندامی زاوزێ،
٭تەڵخبوونی بینین

نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک لە ماوەیی چەند هەفتەیک یان تەنانەت چەند رۆژێکدا دەتوانێ  تەشەنەبکات.
لەدەستدانی کێش لەو کەسانی جۆری یەک بوون باوە کاتێک  لە ماوەیی گەشەسەندن و پێش چارەسەرکردن،بەڵام کەمتر دەردەکەوێ لە جۆریی دووەمدا.

زۆربەیی نەخۆشەکان بە جۆریی دووەم بۆ چەندین ساڵ درک بە نیشانەکانی ناکەن چونکە نیشانە سەرەتایەکانی  دەکرێ گشتی بن، یان دەکرێ هیچ نیشانێکی دەرنەکەوێ.

هۆکارەکانی نەخۆشی شەکرە

ڕێژەیی شەکر لە خوێندا  لە لایەن هۆرمۆنێکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە کە بە ئەنسۆلین ناودەبرێت، کە لە لایەن پەنکریاسەوە بەرهەمدەهێنرێ(ڕژێنێکە دەکەوێتە دوایی گەدەوە).
کاتێک خواردن هەرس دەکرێو وە دەچێتە ناو جۆگەکانی خوێنەوە،ئەنسۆلین  گلوکوز لە خوێن دەکاتە دەرەوە بۆ ناو خانەکان، کە تیایدا تێکدەشکێنرێ بۆ بەرهەمهێنانی وزە.
بۆیە ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبێت، لەشت لە توانایە نییە بۆتێکشکانی گلکوز و گۆرینی بۆ وزە.ئەمە بەهۆیی ئەوەیە کە  ئەنسۆلینی پێویست نییە بۆ گواستنەوەیی گلکوز، یان ئەنسۆلینە بەرهەمهێنراوەکە بە باشی ئەرکەکەیی جێبەجێ ناکات.
هیچ گۆرینێکی شێوازیی ژیان نییە یارمەتیت بدات بۆ کەمکردنەوەیی مەترسیەکانی نەخۆشی شەکرەیی جۆری یەک بەڵام دەتوانی مەترسیەکانی جۆریی دووەم کەمبکەیتەوە  لە ڕێگەیی خواردنی تەندروست ومەشقکردنی بەردەوام و هەبوونی کێشێکی تەندروستی لەش.

مەترسی جۆریی دووەمت لەسەر دەبێت ئەگەر تۆ
٭ئەگەر وەزنێکی زۆرت هەبێت
٭نەبوونی ژەمی تەندروست
٭هەبوونی جۆری دووەم لە خێزانەکەدا
٭لە بنەچەیی ئاسیای یان ڕەش پێستێکی ئەفریقایی  یان کاریبی
بیت
٭بەکارهێنانی ستیرۆیدەکان بۆ ماوەیکی زۆر
٭هەبوونی پەستانی بەرزی خوێن
٭هەبوونی شەکرەیی سکپڕی لە ماوەیی دووگیانی

ژیانکردن لەگەڵ نەخۆشی شەکرە

ئەگەر تۆ توشبوویی نەخۆشی شەکرەیت، پێویستە بەردەوام  خواردنی تەندروست بخۆیت، مەشقی بەردەوام ئەنجامبدەیت وە پشکنینی بەردەوام بکەیت کە پشکنینەکانی خوێن لەخۆیی دەگرێت
هەوڵبدە واز لە جگەرە کێشان بهێنە ئەگەر جگەرە کێشیت، وە کەمکردنەوەیی خواردنەوە ئەلکهولیەکان.
تووشبوانی جۆری یەکیش پێویستیان بە وەرگرتنی بەردەوامی ئەنسۆلین دەبێت لە ڕێگەیی دەرزیەوە بۆ تەواویی ژیانیان

تو شبوانی جۆری دوو تەندروستیان بەگوێرەیی کات دەکرێت خراپتربێت وە زۆربەیی جار پێویستیان بە دەرمان دەبێت، بە  شێوەیی دەنکە حەب یان دەرزی.

بۆیە هەندێ لە تووشبووانی جۆری دوو دەتوانن شەکرەکەیان بۆماوەیک  کەمبکەنەوە بە کەمکردنەوەیی کێشی جەستەیان، کە بەهۆیەوە شەکری خوێنیان کەمدەبێتەوە بۆ ژێر ڕێژەیی نەخۆشی شەکرە.هەندێ تووشبوو ئەمە ئەنجامدەدەن لە ڕێگەیی ژەمێکەوە کە کالۆریی کەمبێت، بەڵام ئەمە بۆ هەموو کەسێ گونجاو نییە، بۆیە گرنگە ڕێنمایی پزیشکی وەربگیرێت سەرەتا.

پشکنینی چاو
هەموو کەسێک کە تووشبویی شەکرە تەمەنی گەیشتۆتە دوانزە ساڵ یان زیاتر پێویستە بەردەوام پشکنینی بۆ چاویان بکەن.
ئەگەر تووشبوویی شەکرەیت و چاوەکانت لە مەترسی تووشبوونن بە شەکرەیی تۆریی چاو, حاڵەتێکە کە تیایدا دەکرێت ببێتە هۆیی لە دەستدانی چاوەکانت ئەگەر چارەسەرە نەکرێت.

پشکنینی چاو، پشکنینێکی سی خولەکیە  بۆ پشکنینی بەشی دواوەیی چاو، ڕێگەیکە بۆ دەستنیشانکردنی شەکرەیی تۆری چاو وە دیاریکردنی حاڵەتەکە بە زوویی کە دەکرێت بە شێوەیکی باشتر چارەسەر بکرێت.لە زۆربەیی تووشبووەکاندا، ئەم ڕێگەیە دەکرێت ڕێگە بگرێت لە زیانگەیشتن بە توانایی بینایی و کەمکردنەوەیی ئەگەری خراپتربوون.

گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر هەستت بە هەر  کێشەیکی بینین کرد.

کێشەکانی پێیەکان بە هۆیی شەکرەوە

نەخۆشی شەکرە دەکرێ زیان بە دەمارەکان بگەیەنێ لە پێیەکانتا وە ببێتە هۆیی لە دەستدانی هەستکردن.هەروەها دەکرێت ببێتە هۆکاریی کەمکردنەوەیی دابین کردنی خوێن بۆ پێیەکانت.ئەمە واتایی وایا تۆ لەوانەیە تێبینی  نەکەیت کە پێیەکانت ئازاریان دەبێت و برینداردەبن، وە لەگەڵ ئەوەشدا برینەکانیش چاک نابنەوە.ئەمە دەکرێت ببێتە هۆیی برین ونەخۆش کەوتن ، لە،هەندێ حاڵەتی مەترسیدارە بڕینەوەیی لەپەکان پێویستە.

کەسانی پێگەیشتوویی تووشبوو بە شەکرە پێویستە پێیەکانی پشکنینی بۆ بکرێ هەموو ساڵێ لە لایەن  پسپۆڕی چاودێرەوە.

پێویستە سەردانی پسپۆڕی چاودێر بکەیت بە زووترین کات ئەگەر هەر کێشەیکت لە پێیەکانتا بینی.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • شێرپەنجەی جگەر

    شێرپەنجەی جگەر جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە هەر شوێنێکی جگەردا بدۆزرێتەوە. جگەر ئەندامێکی گەورەیە کە دەکەوێتە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت. یارمەتیت دەدات لە هەرسکردنی خواردنەکانت و لابردنی مادە ژەهراویەکان. شێرپەنجەی جگەر هەندێ جار لە جگەردا سەرهەڵدەدات(جۆری سەرەکیە) یان لە ئەندامێکی تر سەرهەڵبدات(ئەمەیان جۆری دووەمیە) مەترسیداری شێرپەنجەیی جگەر دەوستێت لەسەر ئەوەیی لە کام شوێنی جگەردایە، وە چەنێک…

  • هەناسە تەنگی

    هەناسە تەنگی نەخۆشیەکی باویی سیە کە هەندێ کات کێشەیی هەناسەدان دروست دەکات. هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە و زۆربەیی جار لە تەمەنی منداڵیدا دەست پێدەکات، گەرچی دەکرێ لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ یەکەم جار دەربکەوێت. تاوەکو ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ چارەسەریی سادە هەیە کە دەتوانێ نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکات بۆیە کاریگەریکی گەورەیی لە سەر ژیانتان نابێت. نیشانەکان…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • هەوکردنی گەدە

    هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن:  ئازاری سک بەدهەرسی هەسکردن بە تێری و ئاوسان هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان) تێکچوون(ڕشانەوە) وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت…

  • زیپکەیی هەرزەکاریی

    زیپکەیی هەرزەکاریی نەخۆشیەکی باوی پێستە کە دووچاری زۆربەیی کەس دەبێت لە هەندێ کاتە.دەبێتە هۆیی دروستبوونی پەڵە، پێستی چەور و هەندێ جاریش گەرم و ئازاربەخش دەبێت بۆ دەست لێدان. نیشانەکانی زیپکەیی هەرزەکاریی بە شێوەیکی  زۆر دیار ئەم زیپکەیە دەردەکەوێ لە: جۆرەکانی پەڵەکان شەش جۆریی پەڵە هەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت: ١-زیپکە سەر رەشەکان-گرێ بچووکە…

  • ئاویی چاو

    ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت. هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو…