زیپکەیی هەرزەکاریی

زیپکەیی هەرزەکاریی نەخۆشیەکی باوی پێستە کە دووچاری زۆربەیی کەس دەبێت لە هەندێ کاتە.دەبێتە هۆیی دروستبوونی پەڵە، پێستی چەور و هەندێ جاریش گەرم و ئازاربەخش دەبێت بۆ دەست لێدان.

نیشانەکانی زیپکەیی هەرزەکاریی

بە شێوەیکی  زۆر دیار ئەم زیپکەیە دەردەکەوێ لە:

  • دەمووچاو-ئەمە بە نزیکەیی هەموو کەسێک دەگرێتەوە کە زیپکەیی هەرزەکاریان هەیە
  • پشت-ئەمە زیاتر لە نیوەیی ئەو کەسانەیی کە زیپکەیی  هەرزەکاریان هەیە دەگرێتەوە
  • سنگ- ئەمە لە سەدا ١٥  ی تووشبواندا دەردەکەوێ

جۆرەکانی پەڵەکان

شەش جۆریی پەڵە هەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت:

١-زیپکە سەر رەشەکان-گرێ بچووکە رەش و زەرد باوەکانن کە لە سەر پێست گەشەدەکەن؛پیسی تیانە کۆنابێتەوە،بەڵام ڕەشن چونکە ناوپۆشی ناوەوەیی سیکڵدانۆچکەی موو ڕەنگ بەرهەم دەهێنێ

٢-زیپکە سەرسپیەکان-هاوشێوەیی زیپکە سەر رەشەکانە، بەلام لە وانەیە توندتربێت و بە تاڵ نەبێت کاتێک دەگوشرێ

٣-گرێی پاپیولسەکان-گرێی سوریی بچوکن کە لەوانەیە ئازاربەخش و هەستیاربن

٤-گرێی(پەستیوڵ)-وەک پاپیولسەکانە،بەڵام سەرێکی سپی هەیە لە ناوەڕاستەکەیدا،کە بە هۆیی  زیادبوونی جەراجەت دروست بووە.

٥-تڵۆقەلوو-مەترسیدارترین جۆریی پەڵەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت؛گرێی گەورەیی پر لە جەراحەتن کە لە بڵقەکان دەچن و گەورەترین مەترسییە بۆ تووشبوون بە جێ برینی هەمیشەییکان(نۆدیولسەکان)-گرێ گەورەیی رەقن کە لە ژێر رووکاریی پێستدا دروست دەبن وە دەکرێ ئازار بەخشیش بن

٦-لوو-مەترسیدارترین جۆریی پەڵەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت؛گرێی گەورەیی پر لە جەراحەتن کە لە بڵقەکان دەچن و گەورەترین مەترسییە بۆ تووشبوون بە جێ برینی هەمیشەیی٦-لوو-مەترسیدارترین جۆریی پەڵەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت؛گرێی گەورەیی پر لە جەراحەتن کە لە بڵقەکان دەچن و گەورەترین مەترسییە بۆ تووشبوون بە جێ برینی هەمیشەیی

ئەوشتانەیی کە دەتوانی تاقیبکەیتەوە ئەگەر زیپکەت هەبوو

ئەم ڕێگایانە خۆمان دەتوانین بەکاریبهێنین دەکرێ سوودی هەبێت

  • شوێنی زیپکەکان مەشۆ زیاتر لە دووجار لە ڕۆژێکدا.شۆردنی بەردەوام  ئازاریی پێست دەدات و نیشانەکان خراپتردەکات.
  • شوێنی زیپکەکان بە شامپۆ و پاکەرەوەیی گونجاو و ئاویی شلەتێن بشۆ.چونکە ئاویی زۆر سارد یان گەرم زیپکەکە بەرەو خراپی دەبات
  • هەوڵمەدە بۆ پاککردنەوەی زیپکە سەر ڕەشەکان یان گوشینیان. چونکە دەکرێ ببێتە هۆیی خراپبوونیان و دروست بوونی  جێ برینی هەمیشەیی.
  • خۆت بە دوور بگرە لە بەرهەمەکانی جوانکاری، گرنگیدان بە پێست و دژە خۆرەکان کە ڕۆن لە پێکهاتەکەیانە هەیە( هەندێجار بە کۆمیدۆجێنیک ناودەبرێن ). ئەو بەرهەمانە بە کاربهێنە کە ئاو لە پێکهاتەیە بە کارهاتووە، چونکە کەمتر دەبنە هۆیی گیرانی کونیلەکانی پێستت.
  • بە تەواوەتی لابردنی ئارایشت پێش نوستن
  • ئەگەر کێشەیی وشکی پێستت هەیە، بەرهەمی بۆن خۆشکەریی نەرمکەرەوە بە کاربهێنە
  • مەشقکردنی بەردەوام ناتوانێ چارەسەری زیپکەکانت بکات ، بەڵام دەتوانێ میزاجت باش بکات و لە خۆ ڕازیبوونت زیادبکات. خۆ شۆردن بە زووترین کات کاتێک لە مەشق تەواو دەبیت چونکە ئارەقکردنەوە ئازاریی زیپکەکانت دەدات
  • بەردەوام قژت بشۆ و ڕێگە مەدە قژت بە سەر رووخسارتا بێتە خوارەوە
  • هەرچەندە زیپکەیی هەرزەکاریی ناتوانرێت چارەسەربکرێت، دەکرێ بە چارەسەر کۆنتڕۆل بکرێت
  • ئەگەر تووشی ژمارەیکی کەمی زیپکەیی هەرزەکانی بوویت، بیرۆکەیکی باشە قسە لەگەڵ دەرمانسازێک بکەیت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاریی.
  • چەندین کرێم،جێڵ و مادەیی نەرمکەرەوە هەیە بۆ چارەسەرکردنی پەڵەکان کە دەتوانی لە دەرمانخانەکان بیکریت.
  • ئەگەر زیپکەکەت توندە و لەسەر پشت و سنگت دەردەکەوێ،لەوانەیە پێویست بێت بە  دەرمانی دژە زیندەیەکان یان کرێمی بەهێزتر چارەسەربکرێ کەتەنیا لەڕێگەیی ڕەچەتەیی پزیشکەوە وەردەگیرێت.

چی کاتێ داوەیی ئامۆژگاریی پزیشکی بکەین

ئەگەرکێشەیی زیپکەت هەبوو، قسە لەگەڵ دەرمانسازێک بکە دەربارەیی دەرمانەکان بۆ چارەسەرکردنی.

ئەگەر تەشەنکردنی زیپکەکەیان ڕانەگرت، یان نائاسوودەیی کردی، سەردانی پزیشکی گشتی بکە.

هەوڵبدە فریونەخۆیت بە هەڵکەندن و گوشینی پەڵەکان، چونکە دەبێتە هۆیی دروستبوونی جێ برینی هەمیشەیی

چارەسەرەکان دەکرێ چەندین مانگ بخایەنێ بۆ سوودگەیاندن، بۆیە چاوەرێیی دەرئەنجام مەکە بە خێرایی.یەک جار سەرکەوتوو بوون، دەرئەنجامەکان هەمیشە باش دەبن.

بۆچی زیپکەم هەیە؟

زیپکەی هەرزەکاریی بە شێوەیکی گشتی پەیوەندیی بە گۆڕانی ئاستی هۆرمۆنەوە هەیە لە ماوەیی هەرزەکاریدا، بەڵام دەکرێ لەهەر تەمەنێکدابێت ڕووبدات.

هۆرمۆنە تایبەتمەندەکان دەبنە هۆیی  ئەوەیی ڕژێنەکانی بەرهەمهێنانی چەوری لە تەنیشت  سیکڵدانۆچەکانی موو لە پێستدا بڕێکی زیاتر چەوری بەرهەمبهێنن.

ئەم مادە سیبمە(چەوری) نائاسایە چالاکی بەکتریا بێ زیانەکانی پێست دەگۆرێ کە بە زیپکەیی p ناودەبرێت، زۆر چالاک دەبێت و دەبێتە هۆیی هۆیی هەوکردن و جەراحەت.

هەورەها هۆرمۆنەکان دەبنەهۆیی ئەستوورکردنی رووپۆشی ناوەوەیی سیکڵدانۆچکەکانی موو، دەبێتە هۆیی گیرانی کونەکان.پاککردنەوەیی پێست سوودیی نابێت بۆ پاککردنەوەیی ئەم گیرانە.

کێ تووش دەبێت؟

زیپکەیی هەرزەکاریی باوە لە هەرزەکاران و تازەپێگەیشتووە لاوەکان.لە سەدا نەوەدو پێنجی کەسەکان کە تەمەنیان لە نێوان یانزە بو سی ساڵیدایە تووش دەبن تا ئاستێک.

زیپکەیی هەرزەکاریی لە کچانیشە باوە لە تەمەنی چواردە ساڵ بۆ حەڤدە، وە لە کوڕاندا لە تەمەنی شانزدە ساڵی بۆ نۆزدە.

زۆرینەیی کەسەکان ناو بە ناو هەیانە بۆ چەندین ساڵ پێش ئەوەیی نیشانەکانیان دەست بە باش بوون بکات کاتێک دەچنە تەمەنەوە

زیپکەیی هەرزەکاریی زۆربەیی جار لە ناوەراستی بیست ساڵیدا نامێنێ .

لە هەندێ حاڵەتدا، زیپکەکان لە تەمەنی پێگەیشتنیشدا بەردەوام دەبێت. بە نزیکەیی لە سەدا سێی پێگەیشتووان لە دوایی تەمەنی سی و پێنج ساڵیش هەیانە.

  • ئەگەر زیپکەکەت توندە و لەسەر پشت و سنگت دەردەکەوێ،لەوانەیە پێویست بێت بە  دەرمانی دژە زیندەیەکان یان کرێمی بەهێزتر چارەسەربکرێ کەتەنیا لەڕێگەیی ڕەچەتەیی پزیشکەوە وەردەگیرێت.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • خوێن مەین

    مەینی خوێن دەکرێ مەترسیداربێت و پێویست بکات بە خێرایی چارەسەر بکرێت.پێویستە بە چالاکی و تەندروستی بمێنیتەوە بۆ رێگریکردن لێی. پشکنین بکە ئەگەر مەترسی مەینی خوێنت لەسەرە مەینی خوێن زۆر دەگمەنە لە کەسانی تەندروست و هەرزەکاردا ئەگەریی توشبونت زۆرە ئەگەر: >مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیکی زۆر ئەگەر نەتوانی خۆت وەربگێریت بە تایبەتی دوایی نەشتەرگەری >جگەرەکێشان >کێش…

  • نەخۆشی ئیفلیجی

    ئیفلیجی بریتیە  لەوەیی کاتیک ناتوانی هەندێک یان هەموو بەشەکانی جەستەت بجوڵێنێ.دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بەپێی جۆری هۆکارەکەیی نیشانەکانی ئیفلجی ڕەنگە ئیفلیجیت هەبێت ئەگەر:*ئەگەرنەتوانی بەشێک یان هەموو رووخسارت یان جەستەت بجوڵێنیت*رووخسار یان جەستەت لاواز و نارێک بێت*رووخسارت یان جەستەت هەمیشە سڕبێت و ئازاریی هەبێت یان بخورێت  *جەستە یان روخسارت بە هۆیی گرژبوونی ماسولکەوە توند دەبێت و موچرکەیی…

  • هەناسە تەنگی

    هەناسە تەنگی نەخۆشیەکی باویی سیە کە هەندێ کات کێشەیی هەناسەدان دروست دەکات. هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە و زۆربەیی جار لە تەمەنی منداڵیدا دەست پێدەکات، گەرچی دەکرێ لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ یەکەم جار دەربکەوێت. تاوەکو ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ چارەسەریی سادە هەیە کە دەتوانێ نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکات بۆیە کاریگەریکی گەورەیی لە سەر ژیانتان نابێت. نیشانەکان…

  • سەکتە(جەڵدە)

    سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات. نیشانەکانی سەکتە نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST: >رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت،…

  • کۆما

    کۆما بارودۆخێکی بێ ئاگایە کە تیایدا کەسێ ناتوانێ بە ئاگابێتەوە و وەڵامدانەوەیی بۆ دەوروبەریی هەبێت. بە هۆیی زیانگەیشتن بە مێشک دروستدەبێت،وەکو جەڵدە و زیانپێگەیشتنی توندی سەر.هەروەها کۆما بە هۆیی کهولی ژەهراویەوە یان نەخۆشکەوتنی مێشکەوە دروستدەبێت(نەخۆشی هەڵئاوسانی مێشک). هەروەها ئەو کەسانەیی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دووچاریی کۆما دەبن ئەگەر ئاستی گلوکوزی خوێنیان لە ناکاو زۆر نزم یان…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…