سوودەکانی چرچبوونی پەنجەکان لە ئاودا

هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بۆچی لە کاتی چوونە ناو ئاوەوە پەنجەکان توشی چرچبوون دەبن بەڵام ئەندامەکانی تری جەستەت وانین؟ ئایا ئەمە هیچ کاریگەریکی لەسەر جەستمان هەیە ؟ ئاماژە بەچی دەکات دەربارەیی تەندروستیمان ؟

لە کاتی مانەوە لە ناو ئاودا بۆ ماوەیەک سەری پەنجەکانی دەست و پەنجەکانی قاچمان هاوشێوەیی قۆخێکی وشک بوویەی لێدێت.کاتێک خۆمان دەشۆین یان مەلەدەکەین، پەنجەکانمان توشی گۆرانکاریکی ئاشکرا دەبنەوە.لە دوایی ماوەیک  چینێک پێست کە رووکاریی دەرەوەیی دووچاریی لۆچبوون و بڵقبوون بۆتەوە دروست دەبێت.

ئەم گۆڕانکاریە نامۆیە شتێکی ئاشنایە و سەرلێشێوێنەرە ، بۆچی تەنیا پەنجەکان دووچاری ئەمە دەبن کە نوقمی ناو ئاو دەبن، لە کاتێکدا بەشەکانی تری جەستە وەک قاچەکان و باسکەکان لۆچ نابن ، هەمان شێوەیی پێش چونە ناو ئاویان دەبێت.ئەم چرچیەیی پێست کە بەهۆی ئاوەو دروست بووە  لە پەنجەکانمانە ، بیرو هۆشی لێکۆڵەران و زانایانی  تەنیووە بۆ دەیەکە. زۆرینەیان گرەو لەسەر ئەم باسە دەکەن چی دەبێتە هۆکاری ، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە چی پێشکەش بە جەستەمان دەکات، وە پەنجە لۆچ بووەکەمان چیمان پێ دەڵێ دەربارەیی تەندروستیمان.

بەشێوەیەکی گشتی لە ئاویی گەرمدا و لە ٤۰ پلەیی سیلزیدا تەنیا ۳ خولەک گونجاوە بۆ پەنجەکان بۆ چرچبوون، لە کاتێکدا لە ئاوی ساردا لە پلەیی ۲۰ ی سیلزیدا  پێویستی بە ۱۰ خولەکە. زۆرینەیی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن بە شێوەیەکی گشتی پێست پێویستی بە ۳۰ خولەکە لە ناو ئاودا تا دەگات ئەوپەری چرچبوون.

چرچبوونی پەنجەکان وا دەبینرێ کە وەڵامدانەوەیکی پاسیڤ بێت کە چینەکانی سەرەوەی پێست  توشی هەڵئاوسان دەبن کاتێک ئاو دەچێتە خانەکانەوە لە رێگەیی پرۆسێیکەوە کە پێی دەگوترێت (osmosis ئۆزمۆزی) کە تیایدا گەردەکانی ئاو بە دەگوازرێنەوە بە چینە پێستێکدا کە (membrane)ە بۆ یەکسان کردنەوەیی چڕی شلەتواوەکان  لە هەر لایکدا.تا ساڵی ۱۹۳٥ ، زاناکان گومانیان دەکرد کە پرۆسەکە لەمە زیاترە.بە گوێرەیی ئۆزمۆزی، پێست پێویستی بە هەڵئاوسانی لە سەدا بیست هەیە بۆ چرچبوون کە لە پەنجەکانماندا دەبینرێ.دواتر، نیک دەیڤز، کە دەرونزان و زانایی دەماری بوو، وتی ئەگەر ئەم کردارە پەیوەندی بە دەمارەکانەوە هەبێت چی ڕوودەدات ئەگەر کەسێک پێستی دووچاری چرچبوون نەبێت، ئەگەر لە لایەن دەرمارەکانەوە کۆنتڕۆڵ بکرێ، ئەوە جەستەمان کاردانەوەیی بۆ ئاو دەبێت.ئەوە مانایی ئەوەیە کە دەکرێ سودی بۆ ئێمە هەبێت.

لەساڵی ۲۰۲۰ دا ، دەیڤز، پێوانەیکی کرد بۆ زانینی ئەوەیی چەند هێز پێویستە بۆ گرتنی تەنێکی پلاستیکی، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بۆیی دەرکەوت گرتنی تەنێک بە دەستێک کە چرچ نییە پێویستی بە هێزی کەمترە و گرتنیشیان باشترە لە کەسانێک کە دەستیان تەڕە. بۆیە بۆیی دەرکەوت کە دەستە تەڕەکان چرچیەکانی یارمەتی باشترکردنی گرتنی تەنەکان دەدات بە زیادکردنی لێکخشاندن لە نێوان دەست و تەنەکە ، بەمەش پێویستی بە هێزی کەمترە.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • ئاویی چاو

    ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت. هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو…

  • سەکتە(جەڵدە)

    سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات. نیشانەکانی سەکتە نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST: >رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت،…

  • کۆکە

    کۆکە بە گشتی بە خۆیی باشدەبێتەوە لە ماوەیی سێ بۆ چوار هەفتەدا. چۆن خۆت دەتوانی چارەسەریی کۆکە بکەیت بە گشتی پێویست ناکات سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کۆکەت هەبوو. پێویستە تۆ ئەمانە بکەیت: >پشوودان >خواردنەوەیی زۆریی شلەکان >هەوڵبدە لە ماڵەوە بمێنیتەوە و خۆت بە دووربگریت لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر ئەگەر پلەیی گەرمیت بەرزبوو یان هەستت…

  • هەوکردنی گەدە

    هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن:  ئازاری سک بەدهەرسی هەسکردن بە تێری و ئاوسان هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان) تێکچوون(ڕشانەوە) وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت…

  • زیپکەیی هەرزەکاریی

    زیپکەیی هەرزەکاریی نەخۆشیەکی باوی پێستە کە دووچاری زۆربەیی کەس دەبێت لە هەندێ کاتە.دەبێتە هۆیی دروستبوونی پەڵە، پێستی چەور و هەندێ جاریش گەرم و ئازاربەخش دەبێت بۆ دەست لێدان. نیشانەکانی زیپکەیی هەرزەکاریی بە شێوەیکی  زۆر دیار ئەم زیپکەیە دەردەکەوێ لە: جۆرەکانی پەڵەکان شەش جۆریی پەڵە هەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت: ١-زیپکە سەر رەشەکان-گرێ بچووکە…