هەستیاری(حەساسیەت)

هەستیاریی حاڵەتێکە کە تیایدا لەشت کاردانەوەی دەبێت بۆ شتانێک کە لە ڕاستیدا زیانبەخش نین بۆ نموونە هەڵالە و تۆزی رووەک و تەپووتۆز و فەروویی ئاژەڵ. دەکرێ نیشانەکانی هەستیاری سووک بن، بەڵام بۆ هەندێ کەس دەکرێ زۆر زیانبەخش بن.

هۆکارەکانی هەستیاری

ئەو شتانەی کە وا لە لەش دەکەن کاردانەوەی هەستیاری هەبێت پێیان دەوترێت مادەی هەستیاری (ئالەجن)

مادە هەستیاریە دیارەکان ئەمانەن:

>هەڵاڵەیی وەریوویی درەختو گیاکان کە دەبێتە هۆیی پەتایی پووش (hay fever)

>لە رێگەیی بوونەوەرە بچوکەکانی تەپوتؤزی خانووەکانەوە

>هەستیاریی لە رێگەیی خواردنەوە وەک هێلکە و شیر و پاقلەیی سودانیەوە

>لە رێگەیی فەروویی ئاژەڵانەوە، بە تایبەتی ئاژەڵە مالیەکانی وەک سەگەکان  و پشیلەکان

>وە ئاژەڵە پێوەدرەکان وەک هەنگ و زەردەواڵەکان

>هەندێ دەرمانی دیاریکراو

پشکنین بکە ئەگەر ئەوە نەخۆشی هەستیاریە

نیشانەکانی  هەستیاریی ئەمانە لە خۆدەگرێت:

>پژمە یان ئاویی لوت

>ئازار و هەستیار بوونی دەوری روومەتەکان، چاوەکان و ناوچەوان

>کۆکە، هەناسەسواربوون

>خورانی پێست و دروستبوونی پەڵەیی سوور لە سەر پێست

>سکچوون

>هێڵنجدان

>ئاوسانی چاوەکان،لێوەکان و دەم و گەروو

چی ئەگەر  دەرزیی ئەدریناڵینت هەبوو

ئەگەر تۆ یان کەسێک لە گەڵ تۆیا ئەژی وە هەستیاریی زۆرتان هەیە و دەرزیی ئەدریناڵینت لایە وەک (وەک Epipen)، پێویستە دەست بە جێ بە کاریبهێنن

چۆنێتی بەکارهێنانی لە لایەکی دەرزیەکە هەیە یارمەتیت دەدات چۆن بەکاریبهێنی یان کەسێکی تر یارمەتیت بدات دەرزیەکە بدەیت لە خۆت.

لە چاوپێکەوتنی پزیشکی چی بۆ نەخۆش دەکرێ

پزیشک ڕەنگە هەندێک لە پشکنینەکانی هەستیاریت بۆ ئەنجام بدات یان دەتنێرێت بۆ کلینکێکی تایبەت بە هەستیاریی بۆ ئەنجامدانیان.

پشکنینەکان لەوانەیە ئەمانە لە خۆ بگرێت:

>هەڵکۆڵینی پێست یان پشکنینی پێست کە تیایدا برێکی کەم لەو مادانەیی دەبنە هۆیی هەستیاریی لە سەر پێستت دادەنرێ تا بزانرێ کاردانەوەیی دەبێت

>پشکنینی خوێن بۆ گەڕانە بە شوێن هۆکارەکانە کە نیشانەکانیانن دروست کردووە

>ژەمێکی پارێزیی تایبەت کە تیایدا خۆت بە دوورئەگریتو برێکی کەم دەخۆیت لەو خواردنانەیی کە تووشی هەستیاریت دەکەن، بۆ زانینی ئەوەیی نیشانەکان بەرەو باشتربوون دەڕۆن 

چارەسەرەکانی هەستیاریی

چارەسەرەکانی هەستیاریی ئەمانە لە خۆدەگرێت:

>هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لەو شتانەیی هەستیاریت تووشدەکەن ئەوەندەیی بتوانی

>بەکار‌هێنانی دەرمانەکانی وەک antihistamines, steroid tablets

steroid creams بۆ هەستیاریکی سوک

>بەکارهێنانی دەرمانی فریاگوزاریی کە بە دەرزیی ئەدریناڵین بانگدەکرێت وەک  EpiPen بۆ هەستیاریی توند

>ناهەستیارکردن بۆ هەندێ هەستیاریی توند- ئەمەش بەرکەوتنی تۆ بەو شتانەیی کە تووشی هەستیاریت دەکەن لە خۆدەگرێت لەو ماوەیدا، لەبەرئەمەش جەستەت بە هێواشیی لە گەڵیا دەگونجێ و کاردانەوەیی خراپی نابێت(بەڵام پێویستە  لە لایەن پسپۆڕیی پزیشکیەوە ئەنجامبدرێ)

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • خوێن مەین

    مەینی خوێن دەکرێ مەترسیداربێت و پێویست بکات بە خێرایی چارەسەر بکرێت.پێویستە بە چالاکی و تەندروستی بمێنیتەوە بۆ رێگریکردن لێی. پشکنین بکە ئەگەر مەترسی مەینی خوێنت لەسەرە مەینی خوێن زۆر دەگمەنە لە کەسانی تەندروست و هەرزەکاردا ئەگەریی توشبونت زۆرە ئەگەر: >مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیکی زۆر ئەگەر نەتوانی خۆت وەربگێریت بە تایبەتی دوایی نەشتەرگەری >جگەرەکێشان >کێش…

  • کۆکە

    کۆکە بە گشتی بە خۆیی باشدەبێتەوە لە ماوەیی سێ بۆ چوار هەفتەدا. چۆن خۆت دەتوانی چارەسەریی کۆکە بکەیت بە گشتی پێویست ناکات سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کۆکەت هەبوو. پێویستە تۆ ئەمانە بکەیت: >پشوودان >خواردنەوەیی زۆریی شلەکان >هەوڵبدە لە ماڵەوە بمێنیتەوە و خۆت بە دووربگریت لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر ئەگەر پلەیی گەرمیت بەرزبوو یان هەستت…

  • کلۆربوونی ددان

    کلۆربوونی ددان زۆربەیی کات بە هۆیی ئەو خواردن و خواردنانەیی کە شەکریی زۆریی تێدایە وە پاکنەکردنەوەیی ددانەکان و پووکەکان.سەردانی پزیشکی ددان بکە بە زووترین کات ئەگەر پێتوایە تۆ یان منداڵەکەت کلۆربوونی ددانتان هەیە.زوو چارەسەرکردن دەتوانێ یارمەتیدەربێت لە خراپبوونی. ئەگەر ددانەکانت کلۆرن پشکنین ئەنجامبدە کلۆربوونی ددان ڕەنگە هیچ نیشانێکی نەبێت لە سەرەتادا بەڵام ئەگەر خراپتربوو دەبێتە…

  • هەنگاوێکی نوێ بۆ سنوردارکردنی لە باربردنی کۆرپەلە لە ئەمریکا

    هەوڵەکان بۆ سنوردارکردنی لە باربردنی کۆرپەلە لە جیهاندا دەدرێن، ئەمریکاش بێبەش نەبوو لەمە، یەکەم هەنگاویی بۆ کەمکردنەوەیی نا لە ساڵی ۲۰۲۲ دا. لە  ئەمساڵدا، یەکێک لە پرسە سیاسی و ڕەووشتیەکان کە مشتومڕ و کێشەیی لە سەربووە لە باربردنی کۆرپەلەیە، لە باربردنی کۆرپەلە لە ۲٤ وڵاتدا کارێکی نایاسایە، ئافرەتان لە هیچ بارودۆخێکدا مافی لە ناوبردنی سکەکەیان…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…