کلۆربوونی ددان

کلۆربوونی ددان زۆربەیی کات بە هۆیی ئەو خواردن و خواردنانەیی کە شەکریی زۆریی تێدایە وە پاکنەکردنەوەیی ددانەکان و پووکەکان.سەردانی پزیشکی ددان بکە بە زووترین کات ئەگەر پێتوایە تۆ یان منداڵەکەت کلۆربوونی ددانتان هەیە.زوو چارەسەرکردن دەتوانێ یارمەتیدەربێت لە خراپبوونی.

ئەگەر ددانەکانت کلۆرن پشکنین ئەنجامبدە

کلۆربوونی ددان ڕەنگە هیچ نیشانێکی نەبێت لە سەرەتادا

بەڵام ئەگەر خراپتربوو دەبێتە هۆیی دروستبوونی کیشەیی ددان، وەک دروستبوونی کون لە دداندا.

ئەگەر کون لە ددانەکانتا هەبوو ڕەنگە ئەمانت هەبێت:

  • ئازاریی ددان
  • ئازاریی توند لە ددانتا لە کاتی خواردن و خواردنەوەیی  شتی گەرم و سارد یان شیرین(هەستیاریی ددان)
  • پەڵەیی سپی،قاوەیی یان ڕەش لە سەر ددانەکانتا

هەندێ کات ددان یان پوک دەکرێ نەخؤش بکەون،پەرەبسێنێ بۆزیادبوونێکی بە ئازاریی کێم(دوومەڵی ددان)

چارەسەرەکانی کلۆربوونی ددان

چارەسەرەکانی کلۆربوونی ددان پشت دەبەستێ بەوەیی چەند مەترسیدارە

پزیشکی ددان دەتوانێ ماددەیی فلوراید وەک چارەسەر بنوسێ وەک پاککەرەوەیی ددان یان مادەیی بریقێنەرەکان بۆ وەستاندنی ددانە کلؤرە تازەکان

ڕەنگ پێویستت بە پرکردنەوەیی ددان هەبێت ئەگەر کون لە ددانەکانتا  هەبیت

ئەگەر کلۆربوونی ددانەکەت گەیشتە ناوەندیی ددانەکەت (چینە نەرمەکەیی یان pulp)،ڕەنگە پێویستت بە پاککردنەوە و پرکردنەوە ببێت

هەندێ جار ددانی نەخؤش پێویستە هەڵبکێشرێن

رێگریکردن لە کلۆربوونی ددانەکان

کلۆربوونی ددان روودەدات کاتێک بەکتریا هەڵدەستێ بە دروستکردنی چینێکی لکێنەر لە سەر ددانەکانت ئەمەش زیان بە رووکاریی ددانەکانت دەگەیەنێ بە پێی کات

کلۆربوونی ددانەکان لە ناو منداڵاندا باوە، بۆیە گرنگە دڵنیاببینەوە لە وەیی کە گرنگی بە ددانەکان و پوکیان دەدەن لە سەرەتاکانی تەمەن

هەندێ شتی گرنگ هەیە تۆ دەتوانی بیکەیت بۆ پاراستنی ددان و پوکی خۆتو منداڵەکانت و یارمەتیدەر دەبن بۆ رێگریکردن لە کلۆربوونی ددان

  • ئەمانە بکە
  • *ددانەکانت دووجار لە رۆژێکدا بشۆ بە هەویریی ددان_پاش شۆردن تفی بکەرەوە بەڵام ئاوی تیوەرمەدە
  • *نێوان ددانەکان پاکبکەرەوە هەموو ڕؤژێ بە تەزوو و فڵچەیی نێوان ددانەکان
  • *دەرمانی خاڵی لە شەکر بەکاربهێنە
  • *پشکنینی بەردەوام بکە بۆ ددانەکانت

  • ئەمانە مەکە
  • *لە خواردن و خواردنەوەی پر لە شەکر بە دووربە
  • *جگەر مەکێشە

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • زیپکەیی هەرزەکاریی

    زیپکەیی هەرزەکاریی نەخۆشیەکی باوی پێستە کە دووچاری زۆربەیی کەس دەبێت لە هەندێ کاتە.دەبێتە هۆیی دروستبوونی پەڵە، پێستی چەور و هەندێ جاریش گەرم و ئازاربەخش دەبێت بۆ دەست لێدان. نیشانەکانی زیپکەیی هەرزەکاریی بە شێوەیکی  زۆر دیار ئەم زیپکەیە دەردەکەوێ لە: جۆرەکانی پەڵەکان شەش جۆریی پەڵە هەیە کە بەهۆیی زیپکەیی هەرزەکاریەوە دروست دەبێت: ١-زیپکە سەر رەشەکان-گرێ بچووکە…

  • گێژبوون

    شتێکی ئاسایە هەندێ جار هەست بە گێژبوون بکەیت،بە لەدەستدانی هاوسەنگی  یان وڕبوون بکەیت،هەمیشە مەترسیدار نییە.سەردانی پزیشک بکە ئەگەر جێگەیی نیگەرانی بوو. پشکنین بکە ئەگەر دووچاریی گێژبوون بویت گێژبوون ئەمانە لە خۆدەگرێت: >لە دەستدانی هاوسەنگی >سەرسوڕان >بورانەوە >هەست بکەیت ئەسورێیتەوە یان شتانەکەیی دەوروبەرت ئەسورێن لە پێش چاوت چۆن چارەسەریی گێژبوون دەکەیت بە خۆت ادەتەن حالەتی گێژبوون…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…

  • چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان تەنیا لە ڕێگەیی دەرزیەوە لە پزیشکی چینیدا

    ئەمە یەکێکە لە رێگاکانی چارەسەر لە پزیشکی چینیدا کە بە acpuncture بانگدەکرێت لە زمانی ئینگلیزیدا. ئەم ڕێگایی چارەسەرە بریتیە لە بەکار‌هێنانی دەرزیکی تەندروست و گەیاندنێتی بە  هەندێ خاڵی دیاریکراو لە پێستدا.ئەم کردارە لە لا یەن کۆمەڵە کەسانێکی مەشقپێکراوە ئەنجامدەدرێ، وە  چارەسەرێکی زۆر سەلامەت و کاریگەرە بۆ ژمارێکی زۆری نەخۆشیەکان. کەسی مەشقپێکراو هەڵدەستێت بە تێپەڕاندنی دەرزیکی…

  • هەوکردنی گەدە

    هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن:  ئازاری سک بەدهەرسی هەسکردن بە تێری و ئاوسان هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان) تێکچوون(ڕشانەوە) وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت…