نەخۆشی کڕۆن

نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە.

نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن

نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات.

نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە:

سکچوون

ئازار و گرژبوونی گەدە

بوونی خوێن لەناو پیساییدا

ماندوێتی (شەکەتبوون)

کێش دابەزین

دەکرێت نیشانەکان بەردەوام هەبن یاخود چەند هەفتە جارێک یان چەند مانگ جارێک بەدەرکەون. کاتێک نیشانەکان دەگەڕێنەوە پێی دەوترێت سەرهەڵدانەوە (فلێرئەپ).

کەی سەردانی پزیشک بکەین؟

سەردانی پزیشک بکە، تۆ یان منداڵەکەت:

ئەگەر لەناو پیساییەکەتدا خوێنت بینی 

ئەگەر زیاد لە ٧ رۆژ سکچوونت بەردەوام بوو

ئەگەر زوو زوو تووشی ئازاری گەدە یان گرژبوونی گەدە بوویتەوە 

ئەگەر بەبێ هۆکار کێشت دابەزی، یان منداڵەکەت بەو خێراییە گەشەی نەگرد کە چاوەڕێی دەکەیت

پزیشکەکەت هەوڵدەدات بزانێت هۆکاری سەرهەڵدانی نیشانەکانت چییە و لەوانەیە بتنێرێت بۆ پشکنین تا دڵنیا بێتەوە لەوەی کە ئایا نەخۆشی کرۆنت هەیە یان نا.

چارەسەری نەخۆشی کرۆن

نەخۆشی کرۆن بەتەواوی بنەبڕ ناکرێت، بەڵام لە ڕێی هەندێک چارەسەرەوە دەتوانیت نیشانەکان کەم کبکەیتەوە یاخود کۆنترۆڵییان بکەیت.

چارەسەرە سەرەکییەکان بریتین لە:

ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی هەوکردن لە کۆئەندامی هەرسدا – بەزۆری حەبی ستیرۆید

ئەو دەرمانانەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی هەوکردنی ریخۆڵە دەکەن – یان حەب یان دەرزی

نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەشێکی بچووک لە کۆئەندامی هەرس – هەندێک جار ئەم جۆرە لە چارەسەر ڕەنگە بژاردەیەکی باشتر بێت لە دەرمان.

ژیانکردن لەگەڵ نەخۆشی کرۆن

ژیانکردن لەگەڵ نەخۆشی کرۆن لە هەندێک کاتدا دەکرێت قورس بێت. سەرهەڵدانەوەی پێشبینی نەکراو و پشکنینی بەردەوام لە نەخۆشخانە یاخود نۆرینگە رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی خوێندن و کار و ژیانی کۆمەڵایەتیت.

بەڵام ئەگەر نیشانەکان بە باشی کۆنتڕۆڵ بکرێن، دەتوانیت ژیانێکی ئاسایی لەگەڵ ئەو حاڵەتەدا بژیت.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کرۆن 

هۆکاری نەخۆشی کرۆن هێشتا نەزانراوە. 

وابۆی دەچن کە چەند شتێک بۆیان هەیە ڕۆڵیان هەبێت، لەوانە:

جینەکانت – ئەگەری زیاترە کە تووشی ئەم حاڵەتە ببیت ئەگەر ئەندامێکی نزیک لە خێزانەکەت تووشی بووبێت

کێشەیەک لە سیستەمی بەرگریتدا هەبێت کە دەبێتە هۆی هێرشکردنە سەر کۆئەندامی هەرس

جگەرەکێشان

نەخۆشی پێشووی گەدە

هاوسەنگییەکی نائاسایی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە

هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئاماژە بەوە بکات کە سیستەمێکی خۆراکی تایبەت ببێتە هۆی نەخۆشی کرۆن

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • شێرپەنجەی جگەر

    شێرپەنجەی جگەر جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە هەر شوێنێکی جگەردا بدۆزرێتەوە. جگەر ئەندامێکی گەورەیە کە دەکەوێتە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت. یارمەتیت دەدات لە هەرسکردنی خواردنەکانت و لابردنی مادە ژەهراویەکان. شێرپەنجەی جگەر هەندێ جار لە جگەردا سەرهەڵدەدات(جۆری سەرەکیە) یان لە ئەندامێکی تر سەرهەڵبدات(ئەمەیان جۆری دووەمیە) مەترسیداری شێرپەنجەیی جگەر دەوستێت لەسەر ئەوەیی لە کام شوێنی جگەردایە، وە چەنێک…

  • هەستیاری(حەساسیەت)

    هەستیاریی حاڵەتێکە کە تیایدا لەشت کاردانەوەی دەبێت بۆ شتانێک کە لە ڕاستیدا زیانبەخش نین بۆ نموونە هەڵالە و تۆزی رووەک و تەپووتۆز و فەروویی ئاژەڵ. دەکرێ نیشانەکانی هەستیاری سووک بن، بەڵام بۆ هەندێ کەس دەکرێ زۆر زیانبەخش بن. هۆکارەکانی هەستیاری ئەو شتانەی کە وا لە لەش دەکەن کاردانەوەی هەستیاری هەبێت پێیان دەوترێت مادەی هەستیاری (ئالەجن)…

  • ئاویی چاو

    ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت. هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو…

  • هەوکردنی گەدە

    هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن:  ئازاری سک بەدهەرسی هەسکردن بە تێری و ئاوسان هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان) تێکچوون(ڕشانەوە) وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت…

  • هەناسە تەنگی

    هەناسە تەنگی نەخۆشیەکی باویی سیە کە هەندێ کات کێشەیی هەناسەدان دروست دەکات. هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە و زۆربەیی جار لە تەمەنی منداڵیدا دەست پێدەکات، گەرچی دەکرێ لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ یەکەم جار دەربکەوێت. تاوەکو ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ چارەسەریی سادە هەیە کە دەتوانێ نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکات بۆیە کاریگەریکی گەورەیی لە سەر ژیانتان نابێت. نیشانەکان…

  • سوودەکانی چرچبوونی پەنجەکان لە ئاودا

    هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بۆچی لە کاتی چوونە ناو ئاوەوە پەنجەکان توشی چرچبوون دەبن بەڵام ئەندامەکانی تری جەستەت وانین؟ ئایا ئەمە هیچ کاریگەریکی لەسەر جەستمان هەیە ؟ ئاماژە بەچی دەکات دەربارەیی تەندروستیمان ؟ لە کاتی مانەوە لە ناو ئاودا بۆ ماوەیەک سەری پەنجەکانی دەست و پەنجەکانی قاچمان هاوشێوەیی قۆخێکی وشک بوویەی لێدێت.کاتێک خۆمان دەشۆین یان…