ئێمە دەزانینن کە مادە پلاستیکەکان لە هەموو بوارەکانی ژیانمانە هەیە. دەتوانین بێ ئەوان بژین؟
نزیکی ٨٫۳۰۰ تۆن مادەیی پلاستیکی خاو بۆ کۆتایی ساڵی ۲۰۱٥ بەرهەمهێنراوە، وە لە گەڵ ئەوەشدا ٦٫۳۰۰ تۆن فڕێدراوە.زۆرینەیی ئەو مادە پلاستیکیە فڕێدراوەکان هێشتا لەگەڵ ئێمەدان، لە ژێر زەویدا نێژراون یان ژینگە پیس دەکەن.تەنانەت پارچەیی پلاستیکی بچوک لە دەریا سەهۆڵیەکانی تەوەرەیی باشوری زەوی و گەدەیی ئاژەڵەکاندا کە لە قوڵترین چاڵەکانی زەریاکاندا دەژین دۆزراوەتەوە، وە لە ئاویی سازگاری خواردنەوەشدا لە جیهاندا.
لە ڕاستیدا، لە ئێستادا مادە پلاستیکەکان زۆر بەربڵاون کە وایی لە لێکۆڵەرەوان کردووە پێشنیاری ئەوە بکەن کە دەکرێ بەکاربێت وەک پیشاندەری جیۆلۆجی تەمەنی مرۆڤایەتی.
مادە پلاستیکەکان کە ئەمڕۆ پێیان ئاشناین داهێنانی سەدەیی بیستەمە:بێیک لایت,یەکەمین پلاستیکە لە سوتەمەنی فۆسیلی دروست کرا . لە ساڵی ۱۹۰۷ دا داهێنرا.ئەوەش تا دوایی جەنگی دووەمی جیهانی نەبوو کە بەرهەمە پلاستیکە دەستکردەکان بۆ بەکارهێنان بە دەر لە بواری سەربازی بەکار بێت.لەو کاتەوە، بەرهەمە پلاستیکەکان هەموو ساڵێ لە زیادبووندا بوو لە ۲ملیۆن تۆنەوە بۆ ۳٨۰ ملیۆن تۆن زیادی کرد لە نێوان ساڵانی ۱۹٥۰ بۆ ۲۰۱٥ دا.ئەگەر بەم ئاستە بەردەوام بێت، مادەی پلاستیکی دەتوانێ لە سەدا بیستی بەرهەمە نەوتیەکان بێت لە ساڵی ۲۰٥۰ دا.
ئەمڕۆ،پیشەسازی لە گورزە نان گەورەترین بەکارهێنەری مادەیی پلاستیکی خاوە. بەڵام هەروەها ئێمە لەو بەرهەمانەیی بۆ ماوەیکی زۆر دەمێننەوە بەکاریان دەهێنین وەک خانووەکانمان و هۆکارەکانی گواستنەوە وە ژێرخانە ئابوریە گرنگەکان، بێجگە لە کەلوپەلی ناوماڵەکانمان و تیڤیەکان و فەرشەکان و مۆبایلەکانمان و جلوبەرگەکانمان ، وە بێ ئەندازە لە بابەتەکانی تر ڕۆژاندا.
هەموو ئەمانە واتایی ئەوەیە جیهان بەبێ مادە پلاستیکەکان ناگونجێت. بەڵام خەیاڵ بکە ژیانمان دەگۆرێ ئەگەر دەست گەیشتنمان بە مادە پلاستیکەکان لە دەست بدەین وە دەکرێ رێگەیکی تر بدۆزینەوە.
هەروەها پلاستیک لە جل و بەرگ و کەرەستە گرنگەکانی پزیشکیشدا بەکاردێت.ئەگەر بمانەوێت واز لە پلاستیک بهێنین ئەبێ شێوازیی ژیانشمان بگۆڕین.
چێلسیا ڕۆکمان، پرۆفیسیۆری یاریدەدەر لە بەشی ژینگەزانی و بایۆلۆجی پەرەسەندن لە زانکۆیی ترۆنتۆ وتی: کە لە هەندێ کاتدا ، ئێمە باسی ئەو مادە پلاستیکانە دەکەین کە پێشتر لە ناو زەریاکان بوون. ئایا ئێمە دەتوانین پاکیان بکەینەوە؟هەندێ پاشماوە هەیە کە لە سەر زەوی دەریاکانن وە هەرگیز ناجوڵێن بۆ شوێنێکی دیکە، بوونەتە بەشێک لە سیستەمی ژینگەیی.
هەروەها وتیشی بە دەرکردنی پاشماوە پلاستیکە گەورەکان رێگە دەگیرێ لە گۆڕانیان بۆ پارچەیی بچوکتر.زۆر بەیی پارچە بچوکەکان هەمیشە لە کەنارەکان دەدۆزرێنەوە.کێشەکە ئەوەیە پارچە گەورەکان کاتێکی زۆریان دەوێ بۆ شیبوونەوە.
یەکێک لە ڕێگاکان بۆ دەربازبوون لەم کێشەیە دروست کردنی مادە پلاستکەکان لە مادە زیندەیەکان ، وەپێشتریش دروست کردنی بەم شێوەیە کە هەمان کوالێتی ماددە پلاستیکە سەردەمیەکانی هەبێت بەکارهاتووە.ئەمەش تا ئاستێک کاریگەریی دەبێت لەسەر زیادبوونی دەردانی کاربۆن بۆ ژینگە،بەڵام هەرکاتێک وڵاتان هەڵسان بە دەرکردنی کاربۆن لە دابینکردنی کارەبادا،ئەوا کاربۆنی دەرچوو لە بەرهەمهێنانی پلاستیکە زیندەیەکان کەم دەبێتەوە.

