یەکەم بەرکەوتنی عێراق لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا

لەلایەن

بەشی

دوا بەدوایی گۆڕانی کەش و هەوایی جیهان ، هەوڵدانی جیهان دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان بۆ بەرگرتن لەم کارەساتە ژینگەیە دەستی پێکرد بۆ دۆزینەوەیی رێگا چارێکی بە پەلە بۆ ئەم گۆڕانە ژینگەیە.

خاکی عێراقیش بێبەریی نەبووە لەمە، لەم ساڵانەیی دوایدا کەم کەم نیشانەکانی بە دیارکەوتن، ئەم گۆڕانە بووە دەرئەنجامی خراپ بوونی بارودۆخی ژینگەیی و ئابوریی ، سیاسیەکان.جگە لەوەش، ئاسایشی ئاویی عێراقیش بێبەش نەبووە لەمە بە هۆکاریی کەمبوونەوەی سیستەمی ئاویی رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە کە سەرچاوەکانیان لە وڵاتانی تورکیا و ئێرانەوەیە. بەرزبوونەوەیی پلەکانی گەرما ، وشکەساڵی، بەبیابانبوون، کەمبوونەوەیی دابارین، سوێربوونی سەرچاوە ئاویەکان ، تازەترین نیشانەیان زیادبوونی خۆڵبارینە کە کاریگەریی نەرێنیان لەسەر کەرتی کشتوکاڵی عێراق دروستکردووە. هەموو ئەم نیشانانی گۆڕانی کەش و هەوا، کاریگەریی بەرچاویان لە سەر بارودۆخی ساڵانی داهاتووی عێراق دەبێت.

Made with LOVE by ShinChau.com

error: Content is protected !!