نێت زیرۆ چییە؟

لەلایەن

بەشی

نێت زیرۆ کرداری بەدەستهێنانی هاوسەنگیە لە نێوان ئەو کاربۆنەی دەچێتە بەرگە هەواوە وە ئەو بڕەی لێی لادەبرێ.ئەم بالانسە یان نێت زیرۆ کاتێک روودەدات کە بڕی ئەو کاربۆنەی دەیخەینە ناو بەرگە هەواوە زیاتر نەبێت لەوەیی لێی لادەبرێ.

ئەمە دوایی ئەوە دێت وڵاتان هەڵسان بە دانانی پلانەکانیان بۆ کەمکردنەوەیی گازە دەرچوەکانی خانووەشوشەیەکان، کە لە کۆبونەوەیی لوتکەیی cop26 ی  گۆڕانی کەش و هەوا لە گلاسگۆ  کرا. وە هیوایان خواست ئامانجی نێت زیرۆ بە دەست بهێنن لە ساڵی ۲۰٥۰ دا، بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەیی گەرمبوونی جیهان.

گازەکانی خانووە شوشەیەکان کە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە دەکرێنە بەرگە هەواوە لە کاتی سوتانی نەوت و گاز و خەڵوز بۆ ماڵەکانمان و کارگەکان و هۆیەکانی گواستنەوە. گازی میسان دروست دەبێت بە هۆی کشتوکاڵکردن و شوێنەکانی فرێدانی خۆڵ ۆ خاشاک.ئەم گازانە دەبنە هۆکاری گەرمکردنی جیهان بە قەتیسکردنی وزەی خۆر.

لەمە مەترسیدارتر  لە کاتی ئێستایە ئەوەیە کە بڕینەوەی دارستانەکان لە جیهاندا لە خێرا بووندایە واتایی ئەوەیە ژمارەیکی کەم دار هەیە بۆ هەڵمژینی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.

لە ژێر تیشکی رێکەوتنی ساڵی ۲۰۱٥ ی پاریسدا، ۱۹۷ وڵات گەیشتنە رێکەوتن بۆهەوڵدان بۆ هێشتنەوەیی زیادبوونی پلەیی گەرمی کە کەمتر بێت لە ۱.٥ پلەیی سیلزی بۆ خۆپاراستن لە لە کاریگەریە خراپەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.

هەرگیز هەموو گازە دەرچووەکان کەم ناکرێنەوە تا ئاستی سفر، بەڵکو ئەو بڕەیی دەمێنێتەوە دەبێت بە شێوەیکی تر لەناو ببرێت یان هاوسەنگی بپارێزێت، بۆ نمونە بە چاندنی درەختی زیاتر. بە نزیکی هەموو وڵاتەکان هەمان بۆچوونیان هەیە کە چاندنی درەختەکان ئاسانترین رێگەیە بۆ کەمکردنەوەیی کاربۆن، هەرچەندە شوێنی پێویست نییە بۆ چاندنی ئەو بڕە سەوزایەیی پێویستە.

رێگەیکی دیکەش پێشنیارکرا وەک چارەسەر ئەویش گلدانەوەیی کاربۆن و کۆکردنەوەیتی لە زەویدا.ئەمەش بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە هەڵدەستێت بە  گلدانەوەیی کاربۆن لە هەوادا و گۆرینی کاربۆن بۆ مادەیکی تواوە کە (ammonium bicarbonate)ە، پاشان لە ژێر زەویدا دادەنرێ.

هەرچەندە تەکنەلۆجیایی نوێ دەردەکەوێ بەڵام تێچویان زۆرە وە هێشتا نە سەلمێنراون.

پەیوەندی تاک بە نێت زیرۆوە چییە؟

گەیشتن بە نێت زیرۆ پێویستی بە بەکارهێنانی وزە دووبارە بەرهەمهاتووەکانە لە بری سوتەمەنیە فۆسیلەکان، وە وازهێنان لەو بارهەڵگرانەی بە پیترۆڵ و دیزل کاردەکەن، لە پێناو بەکارهێنانی وزە کارەبایی و هایدرۆجینیەکان.

لە هەمان کاتە جێبەجێکردنی نێت زیرۆ واتای ئەوەیە  لە داهاتودا کەمتر دەتوانین بفرین و گۆشتی سور بخۆین.

کێشەکانی نێت زیرۆ چین ؟

هەندێ مشتومڕ هەیە لەسەر ئەوەیی چۆن هەندێ وڵات هەوڵدەدەن نێت زیرۆ جێبەجێ بکەن.

بۆ نمونە، وڵاتی یەکەمان هەیە کە هەوڵدەدات گازیی کەمتر بخاتە  بەرگە هەواوە بە وەستاندنی ئەو پیشەسازیانەیی کە وزەیەکی زۆر بەکاردەبەن وەک بەرهەمهێنانی ستیل.

ئەگەر وڵاتی یەکەم پەنا بباتە بەر وڵاتی دووەم بۆ هاوردەکردن، ئەوە  دەردانی کاربۆن زیاتر دەکات لە  وڵاتی دووەم لە بری کەمکردنەوەیی بڕی گشتی گازەکانی خانووە شوشەیەکان.

هەرچۆنێک بێت، هەندێ لە زانایانی بواری کەش و هەوا نیگەرانن کە هەوڵدانی لەم شێوەیە دەبێتە هاندانی وڵاتە سەرمایەدارەکان کە خۆیان نەتوانن بووەستن لە بە کارهێنانی سوتەمەنیە فۆسیلیەکان.

Made with LOVE by ShinChau.com

error: Content is protected !!