یەکەمین وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی لە لایەن تەلسکۆبی جەیمس وێبەوە بڵاوکرایەوە و وە جێگەیی ئومێدە.
ئەم وێنەیە بە قوڵترین و وردترین دیمەنی ژێر تیشکی سوری گەردوون تا ئێستا دادەنرێ، رووناکی ئەو گالاکسیانە نیشاندەدات کە ملیاران ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی بگەنە زەوی.
تەلیسکۆبەکە کە ۱۰ ملیار دۆلاری تێچووە، لە ۲٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۱ دا ڕەوانەیی بۆشایی ئاسمان کرا, وەک جێگرەوەی تەلسکۆبی بۆشایی هابڵ دادەنرێ.
ئەم تەلسکۆبە هەڵدەستێ بە یارمەتیدان لە تێگەیشتن لە لە ئاسمان،بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی دوو ئامانجی هەیە.یەکەمیان بۆ گرتنی وێنەیی ئەستێرە زۆر گرنگەکان کە لە جیهاندا دەدرەوشێنەوە بۆ زیاتر لە ۱۳.٥ ملیار ساڵ لەمەوپێش دەگەرێتەوە؛ دووەم ئامانج ئەوەیە دۆزینەوەیی هەسارە دوورە دەستەکان بۆ زانینی ئەوەیی ئایا گونجاون بۆ نیشتەجێبوون لە داهاتوودا.
بەرێوبەری ناسا، بێڵ نێلسۆن وتی کە رووناکی ۱٨٦٫۰۰۰ میل دەبرێ لە هەر چرکەیکدا.وە ئەو رووناکییەیی تۆ دەیبینی یەکێکە لەو بڕە کەمەیی کە بۆ زیاتر لە ۱۳ ملیار ساڵ لە گە شتدان.
هابڵ پێشتر بەکار ئەهات بۆ سەیرکردنی ئاسمان بۆ ماوەیی چەندین هەفتە بۆ دیاریکردنی ئامانجەکەیی بەڵام وێب تەنیا دوایی ۱۲.٥ کاتژمێر ئامانجە وردەکانی دیاریدەکات لە گەڕانەکەیدا.
زاناکانی ناسا لە دوودڵیدان لەوەیی کە وێب بتوانێ ئامانجەکەیی بەدیبهێنێ.

