پەنابەر چییە ؟ وە قەیرانی پەنابەری چییە؟

لەلایەن

بەشی

پەنابەر بەو کەسە دەگوترێت کە هەڵدەسێت بە بەجێهێشتنی وڵات و نیشتیمانی باو و باپیرانی بە هۆکاری سیاسی و جەنگ ، توندوتیژی لە وڵاتەکەیی خۆیدا، وە گەڕان بە دوایی ئارامی و ژیانێکی شایستە لە دەرەوەی خاکەکەیی خۆیی.

ئەوان هەندێێ کات ناچاربوون تەنانەت بە جل و بەرگی بەریانەوە هەڵبێن، ماڵ و سامانیان و خۆشەویستانیان لە دوایی خۆیان بە جێبهێڵن. بۆیە لە ساڵی ۱۹٥۱ دا، ئەنجومەنی پەنابەران هەڵسا بە پێناسەکردن و پاراستنی پەنابەران بە گوێرەیی یاسا نێودەوڵەتیەکان،وە بەم شێوەیە ناساندیان: پەنابەر کەسێکە کە نەتوانێ بگەرێتەوە بۆ خاکی ڕاستەقینەیی خۆیی بە هۆکاری بوونی مەترسیکی سەلمێنراو کە هۆکارەکەیی ڕەگەز و ئاین ، نەتەوە ، یان ئەندامی گروپێکی دیاریکراوبێت، یان بیروڕایکی سیاسی هەبێت.

پێش کۆتایی ساڵی ۲۰۱۷، ۲٥ ملیۆن پەنابەر لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراوە ، کە پیاو و ژن ، منداڵ لە خۆدەگرێت.

سەبارەت بە قەیرانی پەنابەری، لەم دەیی دوایدا ،جیهان و کیشوەریی ئەوروپا بە تایبەتی بە خۆیەوە بینی ، بریتیە لە وەیی مرۆڤەکان بە کۆمەڵ و لێشاو خاک و وڵاتی خۆیان بە جێدەهێڵن بۆ شوێنێکی سەلامەت تر . وە دیاترین هۆکارەکانی ئەم قەیرانە مرۆیە بریتیە لە جەنگ و گۆڕانی کەش و هەوا ، توندوتیژی و چەوساندنەوە .توندوتیژی و جەنگ لە سوریا و باشوری سودان و میانمار بووە هۆیی ئەوەیی جیهان یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی پەنابەری بە خۆیەوە ببینێ لە مێژووی ئێستاماندا .

وە لە ساڵی ۲۰۲۱ دا ، ژمارەیی تۆمارکراویی پەنابەران گەیشتە ۲۹ ملیۆن لە سەرانسەری جیهاندا،کە لە سەدا پەنجایی منداڵان بوون. زۆربەیی کات منداڵان باجی ئەم قەیرانە دەدەن ، لە ساڵی ۲۰۳۰ دا ،لە سەدا هەشتای مرۆڤە هەژارەکان لەو شوێنانە دەژین کە زۆر مەترسیدارن بۆ منداڵان ، دوچاریی دەست درێژیی و  بەکارهێنان و هاوسەرگیری کردن دەبنەوە لە تەمەنێکی کەمدا.

Made with LOVE by ShinChau.com

error: Content is protected !!