ناردنی تۆوەکان لە گەشتێکی ماوە کورتدا بۆ بۆشایی ئاسمان یارمەتی زاناکان دەدات جۆری جیاوازی دانەوێڵە گەشەپێبدەن کە بتوانێ بەرگەیی گۆڕانی کەش وهەوا بگرێت و هاوکاربێت لە دابینکردنی خۆراک لەکاتی گەشەسەندنی ژمارەیی دانیشتوان.
یەکەم ڕوانین بۆیی ئەوەیە کە هاوشێوەیی بڵاوبوونەوەیی گەنمە بە هۆیی باوە لە جیهاندا. بەڵام کێڵگە گەورەکانی دانەوێڵە لە باکوری خۆرهەڵاتی چین ڕووەکی ئاسایی نین بەڵکو ئەوان لە دەرەوەیی بۆشایی بەرهەمهاتوون.
ئەم هەمە جۆریە بە Luyuan 502 ناسراوە،وە دووەم گەشەسەندوترین جۆری گەنمە لە چین.ڕووەکەکان لەو تۆوانەوە بەرهەمدێن کە دەگوازرێنەوە بۆ خولگەیک کە ۳٤۰ کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە دوورە.لە ژینگەیکی بێ هاوتای کە هێزیی کێشکردن تیایدا کەمە وە لەدەرەوەیی چینی موگناتیزیی پارێزەری هەسارەکەمانە، گۆڕانی بە سەر دی ئێن ئەی یاندا دێت کە تایبەتمەندی نوێیان دەداتێ کە وایان لێدەکات توانایی بەرگەگرتنی وشکە ساڵیان هەبێت و بتوانن ڕووبەڕووی نەخۆشیە دیارەکان ببنەوە بە شێوەیکی باشتر.
ئەوان نمونەیکی جۆرە جیاوازە گەشەسەندوەکانی دانەوێڵە خۆراکیە گرنگەکانن کە لە ئیستگەکانی بۆشای و کەشتیە ئاسمانیەکان بەرهەم هاتوون کاتێک بە دەوری هەسارەکەماندا دەسورێنەوە.ئەوان بە هۆکاری کەمی هێزی کێشکردن و بەرکەوتنیان بە تیشکە گەردونیەکان دووچاریی گۆڕانی جینی دەبنەوە لە پرۆسێکدا کە بە space mutagenesis ناسراوە.
لەکاتێکدا هەندێکیان توانایی گەشەسەندن لە دەست دەدەن، وە هەندێکیان سودمەند دەبن.هەندێکیان ڕەق دەبن بەرگەیی زیاتریی بارودۆخەکانی گەشەسەندن دەگرن لە کاتێکدا ئەوانی تر لە تاکە ڕووەکێک خۆراکی زیاتر بەرهەم دەهێنن و خێراتر گەشە دەکەن یان ئاویی کەمتریان پێویستە.کاتێک دەگەنەوە زەویی، تۆوەکانی ئەم ڕووەکە جین گۆڕاوانە دەخرێنە ژێر تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی زیاتر بۆ زیادکردنی جۆرە تەمەن درێژەکانی دانەوێڵە.
لە جیهاندا بەهۆکاریی گۆڕانی کەش وهەوا و ناجێگیری
ناوەندەکانی دابینکردنەوە ڕووبەڕووی زیادبوونی پاڵەپەستۆیی سەر کەرتی کشتوکاڵ دەبێتەوە.هەندێ لە توێژەرەکان بڕوایان وایە کە بەرهەمهێنان لە بۆشایی،space mutagenesis, لەوانەیە یارمەتی خۆگونجاندنی دانەوێڵەکان بدات لەم بەرەنگاریە نوێیانەدا.
ئێستا دەرکەوتووە کە بەشەکانی تری جیهان گرنگی بە گەشەسەندنی خۆراک دەدەن لە بۆشایدا.لە تشرینی دووەمی ساڵی ۲۰۲۰ دا، کۆمپانیای خزمەتگوزاریەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا نانۆ ڕاکس پلانەکانی ڕاگەیاند بۆ جێبەجێکردنی خانووی شوشەیی سوڕاوە.ئامانجیان گەشەدان بە جۆرە جیاوازەکانی دانەوێڵەیە کە بۆ دابینکردنی خۆراکی جیهان کاتێک ڕووبەڕووی خراپبوونی کەش و هەوا دەبنەوە.
ژمارەیکی زۆری توێژینەوەکان لە ئێستایە ئامانجیان ئەوەیە چۆن خۆراک گەشە پێبدەن لە بۆشایە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ ئاسمانەوانەکان کاتێک لە ئەرکدان.

