سەکتە(جەڵدە)

سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت

سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە

تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات.

نیشانەکانی سەکتە

نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST:

>رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت، ڕەنگە کەسەکە نەتوانێ زەردەخەنە بکات، یان دەم و چاویان هەمان شتی بەسەربێت.

>قۆڵەکان_کەسەکە کە گومانی سەکتەیی لەسەرە ڕەنگە نەتوانێ قۆڵەکانی بەرزبکاتەوە و ڕاگیریان بکات بەهۆیی لاوازی  یان سربوون لە قۆڵێکیاندا.

>قسەکردن_قسەکردنیان ڕەنگە ناڕێک یان تێکەڵی بکەن، یان کەسەکە لەوانەیە نەتوانێ هەرگیز قسەبکات سەرەڕایی بەئاگا هاتنەوەیی;لەوانەشە کێشەیی تێگەیشتنیان هەبێت بۆئەوەیی پێیان دەڵێیت.

>کات_ئێستا کاتی پەیوەندیکردنە بە نەخۆشخانەوە بە خێرایی ئەگەر هەر یەکێک لەم نیشانانەت بینی.

هۆکارەکانی سەکتە

وەک ئەندامەکانی تر،مێشکیش پێویستی بە ئۆکسجین و خۆراکە کە لەلایەن خوێنەوە دابیندەکرێت بۆ کارکردن بە باشی.

ئەگەر دابینکردنی خوێن بۆ بوەستێت یان سنورداربکرێت، خانەکانی مێشک دەمرن.ئەمەش دەبێتە هۆکاریی برینداربوونی مێشک،لاوازبوون و مردنی مێشک.

دووهۆکاریی سەرەکی سەکتە هەیە:

>کەمخوێنی_تیایدا دابینکردنی خوێن دەوەستێت بەهۆیی مەینی  خوێنەوە،کە بەرپرسیارە لە سەدا هەشتاوپێنجی هەموو هۆکارەکان

>خوێنبەربوون_تیایدا دەمارێکی لاوازی مێشک کە خوێن دابیندەکات بۆ مێشک دەتەقێت.

هەروەها حاڵەتێکی هاوشێوە هەیە کە بە تی ئای ئەی ناودەبرێت، تیایدا دابینکردنی خوێن بۆ مێشک بە شێوەیکی کاتی دەوەستێت.

ئەمە دەبێتە هۆی یتی ئای ئەیەکان پێویستە بە پەلە چارەسەربکرێن، چونکە زۆربەیی جار نیشانەیی ئاگادارکردنەوەن کە تۆ مەترسی تووشبون بە سەکتەیی تەواویت لەسەرە لە داهاتویکی نزیکدا سەکتەیی بچوک. دەتوانێ بۆ چەند خولەکێک یان بۆ زیاتر لە بیست و چوار کاتژمێر بەردەوامبێت.

تی ئای ئەیەکان پێویستە بە پەلە چارەسەربکرێن، چونکە زۆربەیی جار نیشانەیی ئاگادارکردنەوەن کە تۆ مەترسی تووشبون بە سەکتەیی تەواویت لەسەرە لە داهاتویکی نزیکدا

حاڵەتە دیاریکراوەکان کە مەترسی سەکتە زیاددەکەن٫ئەمانەن

  • بەرزی پەستانی خوێن
  • بەرزی کۆلیستڕۆل
  • لیدانی نائاسایی دڵ
  • نەخۆشی شەکرە

چارەسەرکردنی سەکتە

چارەسەرکردن پشدەبەستێت بە جۆری سەکتەکە کە هەتە،هۆکارو چی بەشێکی مێشکی گرتۆتەوە لە خۆدەگرێت.

سەکتەکان بەگشتی بە دەرمان چارەسەردەکرێن.ئەمەش دەرمانەکان بۆ رێگریکردن و تواندنەوەیی خوێنەمەییوەکان، کەمکردنەوەیی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خۆدەگرێت.

لە هەندێ باردا، نەشتەرگەری ڕەنگە پێویستبێت بۆ لابردنی خوێنە مەییوەکان.هەروەها نەشتەرگەری پێویستدەکات بۆ چارەسەرکدنی ئاوسانی مێشک و کەمکردنەوەیی مەترسی خوێنبەربوون ئەگەر ئەمە هۆکاریی سەکتەکە بێت

چاکبوونەوە لە سەکتە

ئەو کەسانەیی لە سەکتە ڕزگاریان دەبێت زۆربەیی جار دووچاریی کێشەیی بۆماوە درێژ دەبن کە بەهۆیی بەرکەوتنی مێشکەوە دروست بوون.

هەندێ کەس پێویستیان بە ماوەیەکی زۆریی بوژاندنەوە هەیە پێش ئەوەیی بتوانن ئازادیەکەیی پێشتریان بەدەست بهێننەوە، لە کاتێکدا زۆربەیی هەرگیز وەک پێشتریان لێنایەتەوە بە تەواوی و پێویستیان بە یارمەتی بەردەوام دەبێت پاش سەکتەکەیان.

رێگریکردن لە سەکتە

بەشێوەیکی بەرچاو دەتوانی مەترسی سەکتە کەمبکەیتەوە ئەگەر تۆ:

>باش نان بخۆیت

>مەشقی بەردەوام بکەیت

>جێبەجێکردنی رێنونیەکانی خواردنەوە ئەلکهولیەکان(نەخواردنەوەیی چواردە یەکە لە هەفتەیکدا)

>وازهێنان لە جگەرەکێشان

سەکتە لە منداڵاندا

سەکتە تەنیا دووچاری پێگەیشتوان نابێت.هەموو ساڵێ نزیکەی چوار سەد منداڵ لە بەریتانیا دووچاریی سەکتە دەبن، بە گوێرەیی کۆمەڵەیی سەکتە.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • ئاویی چاو

    ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت. هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو…

  • کۆکە

    کۆکە بە گشتی بە خۆیی باشدەبێتەوە لە ماوەیی سێ بۆ چوار هەفتەدا. چۆن خۆت دەتوانی چارەسەریی کۆکە بکەیت بە گشتی پێویست ناکات سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کۆکەت هەبوو. پێویستە تۆ ئەمانە بکەیت: >پشوودان >خواردنەوەیی زۆریی شلەکان >هەوڵبدە لە ماڵەوە بمێنیتەوە و خۆت بە دووربگریت لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر ئەگەر پلەیی گەرمیت بەرزبوو یان هەستت…

  • نەخۆشی ئیفلیجی

    ئیفلیجی بریتیە  لەوەیی کاتیک ناتوانی هەندێک یان هەموو بەشەکانی جەستەت بجوڵێنێ.دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بەپێی جۆری هۆکارەکەیی نیشانەکانی ئیفلجی ڕەنگە ئیفلیجیت هەبێت ئەگەر:*ئەگەرنەتوانی بەشێک یان هەموو رووخسارت یان جەستەت بجوڵێنیت*رووخسار یان جەستەت لاواز و نارێک بێت*رووخسارت یان جەستەت هەمیشە سڕبێت و ئازاریی هەبێت یان بخورێت  *جەستە یان روخسارت بە هۆیی گرژبوونی ماسولکەوە توند دەبێت و موچرکەیی…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…

  • شێرپەنجەی جگەر

    شێرپەنجەی جگەر جۆرێکی شێرپەنجەیە کە لە هەر شوێنێکی جگەردا بدۆزرێتەوە. جگەر ئەندامێکی گەورەیە کە دەکەوێتە لایی ڕاستی سەرەوەیی گەدەت. یارمەتیت دەدات لە هەرسکردنی خواردنەکانت و لابردنی مادە ژەهراویەکان. شێرپەنجەی جگەر هەندێ جار لە جگەردا سەرهەڵدەدات(جۆری سەرەکیە) یان لە ئەندامێکی تر سەرهەڵبدات(ئەمەیان جۆری دووەمیە) مەترسیداری شێرپەنجەیی جگەر دەوستێت لەسەر ئەوەیی لە کام شوێنی جگەردایە، وە چەنێک…