کۆکە

کۆکە بە گشتی بە خۆیی باشدەبێتەوە لە ماوەیی سێ بۆ چوار هەفتەدا.

چۆن خۆت دەتوانی چارەسەریی کۆکە بکەیت

بە گشتی پێویست ناکات سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر کۆکەت هەبوو.

پێویستە تۆ ئەمانە بکەیت:

>پشوودان

>خواردنەوەیی زۆریی شلەکان

>هەوڵبدە لە ماڵەوە بمێنیتەوە و خۆت بە دووربگریت لە بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تر ئەگەر پلەیی گەرمیت بەرزبوو یان هەستت بە باشی نەکرد بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە.

وە هەروەها دەتوانی:

>هەروەها دەتوانی دەرمانی پاراسیمیتۆڵ paracetamol یان ئایبیوپروفن ibuprofen بەکاربهێنن چارەسەرکردنی ئازار.

>هەنگوین و ئاویی لیمۆیی گەرم (بەڵام گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار یەک ساڵ)

>دەرمانی گیایی کە بە پێلەگەونیەم pelargonium بانگدەکرێت بەکاربهێنیت(بۆ کەسانی سەروو دوانزە ساڵ گونجاوە)

بەڵام بەڵگەیکی کەم هەیە کە ئەم ڕێگایانە کاریگەریان هەبێت.ئاویی لیمۆیی گەرم لەگەڵ هەنگوین هەمان کاریگەریی  دەرمانەکانی کۆکەیی هەیە.

دەرمانساز دەتوانێ یارمەتیت بدات ئەگەر کۆکەت هەبێت

ئەگەر کۆکەت هەبوو،دەتوانی داوایی ئەمانە بکەیت:

>سیرەپی کۆکە

>دەرمانی کۆکە(هەندێ دەرمانی کۆکە پێویستە نەدرێت بە منداڵانی خوار تەمەن دوانزە ساڵ)

>شەکرۆکەکانی کۆکە

ئەمانە کۆکەکەت ناوەستێنن،بەڵام ڕەنگە کۆکەکەت کەمبکاتەوە.

دەرمانەکانی کۆکە ودیکۆنجێستانەکان سڕکەریی کۆدین تیادایە بۆیە کۆکەکەت ناوەستێنن.

سەردانی پزیشک بکە ئەگەر

>ئەگەر کۆکەکەت هەبێت بۆ زیاتر لە سێ هەفتە

>بە بێ هۆکار کێشی جەستەت لە دەست بدەیت

>ئەگەر سیستەمی بەرگریت لاوازبێت_بۆ نمونە،بە هۆیی چارەسەریی کیمیایی یان نەخۆشی شەکرە

چی دەبێتە هۆیی کۆکە

زۆربەیی کۆکەکان هۆکارەکەیی سەرما یان پەتایە.

هۆکارەکانی تر ئەمانەن:

>جگەرەکێشان

>دڵەکزێ

>هەستیاریی_ بۆ نمونە، پوشەتا

>نەخۆشیەکانی وەک کۆڤید نۆزدە یان نەخۆشی بۆری هەوا

>هاتنە خوارەوەیی چڵم بە گەروودا لە پشتەوەیی لوت

کۆکە بە دەگمەن نیشانەیی شتێکی مەترسیدارە وەک شێرپەنجەیی سیەکان.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • نەخۆشی ئیفلیجی

    ئیفلیجی بریتیە  لەوەیی کاتیک ناتوانی هەندێک یان هەموو بەشەکانی جەستەت بجوڵێنێ.دەکرێ کاتی یان هەمیشەیی بەپێی جۆری هۆکارەکەیی نیشانەکانی ئیفلجی ڕەنگە ئیفلیجیت هەبێت ئەگەر:*ئەگەرنەتوانی بەشێک یان هەموو رووخسارت یان جەستەت بجوڵێنیت*رووخسار یان جەستەت لاواز و نارێک بێت*رووخسارت یان جەستەت هەمیشە سڕبێت و ئازاریی هەبێت یان بخورێت  *جەستە یان روخسارت بە هۆیی گرژبوونی ماسولکەوە توند دەبێت و موچرکەیی…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • سەکتە(جەڵدە)

    سەکتە یان جەڵدە حالەتێکی مەترسیداری پزیشکیە بۆ سەر ژیان کاتێک روودەدات کە دابینکردنی خوێن بۆ بەشێکی مێشک بوەستێت سەکتە بارێکی لەناکاویی پزیشکیە و چارەسەرکردنی بە پەلە پێویستە تا زووتر کەسەکە چارەسەر وەربگرێت، زیانی کەمتری پێدەگات. نیشانەکانی سەکتە نیشانە سەرەکییەکانی سەکتە دەکرێ بە بیربهێنرێنەوە بە وشەیی FAST: >رووخسار_ رووخسار ڕەنگە یەکێک لە لاکانی دووچاریی ئفلیجبوون ببێت،…

  • هەستیاری(حەساسیەت)

    هەستیاریی حاڵەتێکە کە تیایدا لەشت کاردانەوەی دەبێت بۆ شتانێک کە لە ڕاستیدا زیانبەخش نین بۆ نموونە هەڵالە و تۆزی رووەک و تەپووتۆز و فەروویی ئاژەڵ. دەکرێ نیشانەکانی هەستیاری سووک بن، بەڵام بۆ هەندێ کەس دەکرێ زۆر زیانبەخش بن. هۆکارەکانی هەستیاری ئەو شتانەی کە وا لە لەش دەکەن کاردانەوەی هەستیاری هەبێت پێیان دەوترێت مادەی هەستیاری (ئالەجن)…

  • کلۆربوونی ددان

    کلۆربوونی ددان زۆربەیی کات بە هۆیی ئەو خواردن و خواردنانەیی کە شەکریی زۆریی تێدایە وە پاکنەکردنەوەیی ددانەکان و پووکەکان.سەردانی پزیشکی ددان بکە بە زووترین کات ئەگەر پێتوایە تۆ یان منداڵەکەت کلۆربوونی ددانتان هەیە.زوو چارەسەرکردن دەتوانێ یارمەتیدەربێت لە خراپبوونی. ئەگەر ددانەکانت کلۆرن پشکنین ئەنجامبدە کلۆربوونی ددان ڕەنگە هیچ نیشانێکی نەبێت لە سەرەتادا بەڵام ئەگەر خراپتربوو دەبێتە…

  • نەخۆشی کڕۆن

    نەخۆشی کرۆن نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە تێیدا هەندێک لە بەشەکانی کۆئەندامی هەرس تووشی هەوکردن دەبن. نەخۆشی کرۆن جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە. نیشانەکانی نەخۆشی کرۆن نەخۆشی کرۆن دەکرێت تووشی کەسانی هەموو تەمەنێک ببێت. بەزۆری نیشانەکان لە تەمەنی منداڵی یان سەرەتای تەمەنی گەورەیی دەست پێدەکات. نیشانە سەرەکییەکانی بریتین لە: سکچوون ئازار و گرژبوونی گەدە بوونی خوێن…