هەناسە تەنگی

هەناسە تەنگی نەخۆشیەکی باویی سیە کە هەندێ کات کێشەیی هەناسەدان دروست دەکات.

هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە و زۆربەیی جار لە تەمەنی منداڵیدا دەست پێدەکات، گەرچی دەکرێ لە تەمەنی هەرزەکاریدا بۆ یەکەم جار دەربکەوێت.

تاوەکو ئێستا چارەسەریی بۆ نەدۆزراوەتەوە، بەڵام هەندێ چارەسەریی سادە هەیە کە دەتوانێ نیشانەکانی کۆنترۆڵ بکات بۆیە کاریگەریکی گەورەیی لە سەر ژیانتان نابێت.

نیشانەکان

نیشانە سەرەکیەکانی هەناسە تەنگی ئەمانەن:

  • خیزە خیزی دەنگ لە کاتی هەناسەدان
  • قورسبوونی هەناسەدان
  • توندبوونی سنگ
  • کۆکین

نیشانەکان هەندێجار بە کاتی خراپتردەبن. ئەمە بە هێرشی هەناسە تەنگی ناودەبرێت.

کەیی سەردانی پزیشک بکرێت

سەردانی پزیشک بکە ئەگەر خۆت یان منداڵەکەت هەناسە تەنگیتان هەبوو

چەندین هۆکار هەن دەبنە هۆیی نیشانە هاوشێوەکان، بۆیە گرنگە  بە باشی دەستنیشان بکرێت و چارەسەریی دروستی بۆ بکرێت

پزیشک دەتوانێ هۆکارەکانی دەستنیشان بکات بە پرسیارکردن دەربارەیی نیشانەکانی و ئەنجامدانی هەندێ تاقیکردنەوەیی سادە.

چارەسەرەکانی هەناسە تەنگی

هەناسە تەنگی عادەتەن چارەسەر دەکرێت بە بەکارهێنانی ئامێریی هەڵمژین، کە ئامێرێکی بچوکە کە یارمەتیت دەدات بۆ هەڵمژینی دەرمانەکان.

T

جۆرە سەرەکیەکانی ئەمانەن:

  • ئامێریی هەڵمژینی هێورکەرەوە_بەکاردێت لە کاتی پێویست بۆ ئەوەیی بە خێرایی  نیشانەکانی هەناسە تەنگیەکە کەمبکاتەوە بۆ ماوەیکی کەم
  • ئامێریی هەڵمژینی ڕێگر_هەموو ڕۆژێ بەکاردێت بۆ ڕێگریکردن لە نیشانەکانی هەناسە تەنگی رووبدەن

هەندێ کەس پێویستە دەرمان بە کاربهێنن

هۆکارەکانی هەناسە تەنگی

هەناسە تەنگی بە هۆیی هەڵئاوسان و هەوکردنی بۆریەکانی هەناسە دانەوە دروست دەبێت کە هەوا دەکەنە ناوەو دەرەوەیی سیەکان.ئەمە وا لە بۆریەکان دەکاتە زۆرهەستیار ببن،بۆیە بە شێوەیکی کاتی تەسک دەبنەوە.

لەوانەیە هەندێ جار بە هەرەمەکی رووبدات یان پاش بەرکەوتن بە هۆکارێک.

باوترین هۆکارەکانی هەناسە تەنگی ئەمانە لە خۆدەگرێت:

  • هەستیاریی(بەرکەوتن بە زیندەوەرەکانی ناو تەپو تۆزی خانوو،فەروویی ئاژەڵان یان هەڵاڵە)
  • جگەرە کێشان، هەوایی سارد و پیس
  • مەشقکردن
  • نەخۆشیەکانی وەک سەرمابوون و ئەنفلۆنزا

دیاریکردن و خۆلادان لە هۆکارەکانی هەناسە تەنگی دەتوانێ یارمەتیت بدات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانت.

هەناسە تەنگی چەنێک بەردەوام دەبێت

هەناسە تەنگی حالەتێکی درێژ خایانە بۆ زۆربەیی کەسەکان، بە تایبەتی ئەگەر بۆ یەکەمجار لە تەمەنی تازەپێگەیشتندا گەش بکات.

لە منداڵاندا، هەندێ جار نامێنێ یان باش دەبێتەوە لە ماوەیی ساڵانی هەرزەکاریدا، بەڵام دەکرێ لە تەمەنەکانی دواتریی ژیاندا بگەرێتەوە.

نیشانەکان عادەتەن دەکرێ بە چارەسەرکردن کۆنتڕۆل بکرێن.زۆرینەیی کەسەکان ژیانێکی چالاک و ئاساین دەبێت، هەرچەندە هەندێکیان کە هەناسە تەنگی توندیان هەیە ڕەنگە کێشەیی بەردەوامیان هەبێت.

ئاڵۆزیەکانی هەناسە تەنگی

هەرچەندە بە شێوەیکی ئاسایی دەکرێت کۆنتڕۆل بکرێت، بەڵام هێشتا حالەتێکی جدیە کە دەبێتە هۆکاریی ژمارەیەک لە کێشەکان.

لەبەرئەمە گرنگە شوێن پلانی چارەسەرەکانت بکەویت و نیشانەکانت پشتگوێ نەخەیت ئەگەر بەرەو خراپتربوون ڕۆیشتن.

هەناسە تەنگی ئەگەر بە خراپی کۆنتڕۆل بکرێت دەبێتە هۆیی ئەم کێشانە وەک:

  • هەستکردن بە هیلاکی هەموو کاتێک
  • ئەنجام نەدانی کارەکان بە باشی ، یان دواکەوتن لە کار و قوتابخانە
  • سترێس، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ 
  • پەکخستنی کارەکان و کاتی پشوودانت بەهۆیی سەردانی لە ناکاوت بۆ لایی پزیشک یان نەخۆشخانە
  • نەخۆشیەکانی سیەکان
  • دواکەوتن لە گەشەکردن یان باڵغبوون لە منداڵاندا.

هەمیشە مەترسی  نەخۆشی هێرشی هەناسەتەنگی توند هەیە،کە دەبێتە هەرەشە لەسەر ژیانت.

بڵاوکراوە هاوبابەتەکان

  • هەوکردنی گەدە

    هەوکردنی گەدە کاتێکە کە ناوپۆشی گەدەت دەوروژێت (هەودەکات). دەبێتە هۆی ئازار و بەدهەرسی و هێڵنجدان. دەرمانی چارەکردن  بریتین لە دژەترشەکان و ئەلجینات و دژە زیندەیی خۆت بپشکنە بزانە هەوکردنی گەدەت هەیە نیشانەکانی گەوکردنی گەدە ئەمانە لەخۆ دەگرن:  ئازاری سک بەدهەرسی هەسکردن بە تێری و ئاوسان هەستبکەیت تێک دەچیت(هێڵنجدان) تێکچوون(ڕشانەوە) وەک پێشوو هەست بە برسێتی ناکەیت…

  • ئاویی چاو

    ئاویی چاو حالەتێکی باوە و زۆر جار بە خۆیی باشدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر کاریگەریی هەبوو لەسەر چالاکی رۆژانە پێویستە چارەسەر بکرێت. هۆکارەکانی دروستبوونی ئاویی چاو شتێکی ئاسایە ئەگەر چاوەکانت لە ژینگەیکی دووکەڵاویی یان سارد و بوونی بادا ئاو بکات برینداربوونی چاو یان بوونی شتێک لە چاودا، وەک برژانگ یان وردە زیخ، دەکرێ ببێتە هۆکاریی دروستبوونی ئاو…

  • شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە

    شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە چییە؟ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە کۆڵۆن (ڕیخۆڵە ئەستوورە) یان ڕێکەدا گەشە دەکات. بە پشت بەستن بەوەی کە شێرپەنجەکە لە کوێوە سەرهەڵدەدات، ڕەنگە بە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکەش ناوببرێت. زۆربەی شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە وەک زیادەگۆشت (پۆلیپ) دەست پێدەکات، کە ئەویش گەشەکردنێکە لە ناوپۆشی کۆڵۆن. هەندێک…

  • کۆما

    کۆما بارودۆخێکی بێ ئاگایە کە تیایدا کەسێ ناتوانێ بە ئاگابێتەوە و وەڵامدانەوەیی بۆ دەوروبەریی هەبێت. بە هۆیی زیانگەیشتن بە مێشک دروستدەبێت،وەکو جەڵدە و زیانپێگەیشتنی توندی سەر.هەروەها کۆما بە هۆیی کهولی ژەهراویەوە یان نەخۆشکەوتنی مێشکەوە دروستدەبێت(نەخۆشی هەڵئاوسانی مێشک). هەروەها ئەو کەسانەیی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دووچاریی کۆما دەبن ئەگەر ئاستی گلوکوزی خوێنیان لە ناکاو زۆر نزم یان…

  • کلۆربوونی ددان

    کلۆربوونی ددان زۆربەیی کات بە هۆیی ئەو خواردن و خواردنانەیی کە شەکریی زۆریی تێدایە وە پاکنەکردنەوەیی ددانەکان و پووکەکان.سەردانی پزیشکی ددان بکە بە زووترین کات ئەگەر پێتوایە تۆ یان منداڵەکەت کلۆربوونی ددانتان هەیە.زوو چارەسەرکردن دەتوانێ یارمەتیدەربێت لە خراپبوونی. ئەگەر ددانەکانت کلۆرن پشکنین ئەنجامبدە کلۆربوونی ددان ڕەنگە هیچ نیشانێکی نەبێت لە سەرەتادا بەڵام ئەگەر خراپتربوو دەبێتە…

  • گێژبوون

    شتێکی ئاسایە هەندێ جار هەست بە گێژبوون بکەیت،بە لەدەستدانی هاوسەنگی  یان وڕبوون بکەیت،هەمیشە مەترسیدار نییە.سەردانی پزیشک بکە ئەگەر جێگەیی نیگەرانی بوو. پشکنین بکە ئەگەر دووچاریی گێژبوون بویت گێژبوون ئەمانە لە خۆدەگرێت: >لە دەستدانی هاوسەنگی >سەرسوڕان >بورانەوە >هەست بکەیت ئەسورێیتەوە یان شتانەکەیی دەوروبەرت ئەسورێن لە پێش چاوت چۆن چارەسەریی گێژبوون دەکەیت بە خۆت ادەتەن حالەتی گێژبوون…