دەرمانی ڕازیکەر چییە؟ وە کاریگەریەکانی چییە؟

لەلایەن

بەشی

دەرمانی ڕازیکەر(placebo) هەر جۆرێکی چارەسەرکردنە کە کاریگەریی لەسەر جەستەیی نەخۆشەکە دروست نەکات وەک دەنکە دەرمانە شەکریەکان.لەکلینکە پزیشکیەکاندا لەم جۆرە دەرمانانە دەدرێن بە نەخۆشەکان وەکو چارەسەرێکی ڕاستەقینە پیشاندەدرێن بەڵام لە ڕاستیدا وانییە.

لەزانستی پزیشکیدا، هەندێ جار بڕوا بوون بە چارەسەر بەسە بۆ گۆڕینی ڕێژەیی ژەمە دەرمانەکانی کەسێک کە نەخۆشی جەستەیی هەیە.

سەبارەت بە چۆنێتی بەکارهێنانی، لێکۆڵەرەوەکان دەرمانی ڕازیکەر بە کاردەهێنن لە ماوەیی توێژینەوەکانیاندا بۆ یارمەتیدانیان لەتێگەیشتن لە کاریگەریەکانی دەرمان و چارەسەرە نوێیەکان کە دەکرێ دروستی بکەن بۆ هەندێ لە نەخۆشیە جەستەیەکان.بۆ نمونە، کۆمەڵێک کەس لە توێژینەوەیکدا لە وانەیە دەرمانێکی نوێی پێبدرێ بۆ کەمکردنەوەیی کۆلیستڕۆڵ. ئەوانەیی دیکە بە پێچەوانەوە دەرمانی ڕازیکەریان پێدەدرێ. هیچ کامیان نازانن لە توێژینەوەکەدا کە کام جۆرەیان وەرگرتووە.

دواتر توێژەرەکان کاریگەریەکانی دەرمانە نوێیەکان و دەرمانە ڕازیکەرەکان بەراورد دەکەن لە توێژینەوەکەدا. بەو شێوازە، دەتوانن کاریگەریەکانی دەرمانە نوێیەکان دیاریبکەن.

کۆمەڵێک نەخۆشی هەیە کە دەرمانی ڕازیکەر دەتوانێ دەرئەنجامی هەبێ تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکان ئاگاداربن کە دەرمانەکان ڕاستەقینە نین. دەرمانی ڕازیکەر کاریگەری لەسەر ئەم نەخۆشیەکانە هەیە:

> خەمۆکی

>ئازار

>کێشەیی خەو

>نەخۆشیەکانی ریخۆڵە

>تەمەنی بڕانی خوێن دیتن بۆ ئافرەتان

Made with LOVE by ShinChau.com

error: Content is protected !!