لە پشتەوەی گۆگڵ ترانسلەیت چی هەیە؟

لەلایەن

بەشی

لە پشتەوەی گۆگڵ ترانسلەیت چی هەیە؟

گۆگڵ ترانسلەیت ئامرازێکی خۆڕاییە کە یارمەتیت دەدات لە ڕێگەیەوە ڕستە و دۆکۆمێنت و تەنانەت ڕاستەوخۆ ماڵپەڕی پێ وەربگێڕیت.

بەڵام با بزانین چۆن کاردەکات؟

ئەمە وەک ئەوە وایە ژورێکی پڕمان هەبێت لە زمانزانی زۆر شارەزا، کە کار بۆ گۆگڵ دەکەن بەڵام لە ڕاستیدا وەرگێڕانەکەی گۆگڵ هەمووی لە کۆمپیوتەرەوە دێت، ئەو کۆمپیوتەرانەش کردارێک ئەنجام دەدەن کە پێی دەوترێت ستاتیستیکاڵ مەشین ترانسلەیشن وە ئەمەش بەو مانایە دێت کە کۆمپیوتەرەکانی گۆگڵ وەرگێڕانێک دەهێننە ئاراوە کە سەرچاوەی گرتووە لەکڵێشەی ژمارەیەکی زۆر لە دۆکۆمێنت. 

 بەڵام با هەنگاوێک بێینە دواوە. ئەگەر تۆ بتەوێت کەسانێک فێری زمانێکی نوێ بکەیت ڕەنگە لە سەرەتاوە فێری وشە و ڕێزمان و پێکهێنانی ڕستەیا بکەیت، وە کۆمپیوتەریش دەتوانێت بەهەمان ڕێگا فێری زمانی بێگانە ببێت، بە دیاریکردنی وشە و دانانی کۆمەڵێک یاسا بەڵام زمان زۆر ئاڵۆزە، ڕەنگە هەموو فێرخوازێک ئەمە بڵێن. و لێرەدا کۆمەڵێک ڕستە هەیە بەدەرە لە یاساکانی ڕێزمان وە ئەمەش وادەکات کە ڕێژەی ڕاستی وەرگێڕانەکە بەرەو خراپبوون بچێت، بەڵام گۆگڵ بە شێوەیەکی تر کاردەکات، لە بری ئەوەی کە ئێمە کۆمپیوتەرەکەمان فێری یاسان بکەین ڕێگە بە کۆپپیوتەرەکەمان دەدەین خۆی یاساکان فێربێت وە ئەم کردارە دەکات بە شیکردنەوەی ملیۆنان دۆکۆمێنت کە لە ئێستادا وەرگێڕدراون لەلایەن مرۆڤەکانەوە. وەڕگێڕدراوەکان وەردەگیرێن لە پەرتۆکەکان و دەزگاکان وەک نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو ئەو وێبسایتانەی لە تەواوی دونیادا هەن

کۆمپیوتەرەکانمان دەگەڕێن بە شیوەیەکی ڕێژەیی بۆ ئەو کڵێشە گرینگانە لەنێوان دەقە سەرەکییەکان و دەقە وەرگێڕدراوەکان و ئەمە ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو و کاتێک وەرگێڕەکە کڵێشەکە دەدۆزێتەوە بەکاری دەهێنێتەوە لە هەمان دەقی هاوشێوەدا لە داهاتودا و کاتێک ئەم کردارە ملیاران جار دووبارە ئەنجام دەدرێتەوە لە دەرەنجامدا ملیاران کڵێشە و کۆمپیتەرکێکی زۆر زیرەک دێتە بەرهەم. 

و بۆ هەندێک زمان تەنها ژمارەیەکی کەم لە دۆکۆمێنتی وەرگێڕدراو هەیە وە لەبەر ئەوە نەرمەکاڵاکەمان تەنها دەتوانێت ژمارەیەکی کەم کڵێشە دیاری بکات، لەبەر ئەوە ئاست و ڕاست و دروستی وەرگێڕانەکان لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر جیاوازە

وە ئێمە ئەوە ئەزانین کە وەرگێڕەکەمان بێ کەم و کورتی نییە بەڵام بە بەردەوامیدان بە وەرگێڕان، ئێمە دەتوانین کۆمپیوتەرەکانمان زیرەکتر و وەرگێڕەکەمان باشتر بکەین 

جا لەبەر ئەوە بۆ جاری داهاتو کە وەرگێڕانێکت کرد بە وەرگێڕەکەی گۆگڵ بیر لەو ملیۆنەها دۆکۆمێنتانە و ملیارەها کڵێشانە بکەرەوە، وە ئەوەش بزانە کە هەموو ئەمانەش ڕودەدات لە چاوتروکانێکدا.

چۆنە بەدڵتانە ؟

Made with LOVE by ShinChau.com

error: Content is protected !!